وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەکێکە لە وەزارەتەکانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#. کار دەکات بۆ پێشخستنی شار، شارۆچکە و گوندەکان لە بوارەکانی ڕێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ و، خاوێنکردنەوە، گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان، هەروەها کار دەکات بۆ پێشکەش کردنی چەندین خزمەتگوزاریی وەک:
-دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ هەموو ماڵێکی ناو شار و شارۆچکە و گوندەکان هەرێمی کوردستان.
-لابردن و کۆکردنەوەی ئاوەڕۆی چڵکاو و باراناو.
-وێستگەی خاوێنکردنەوە بۆ نەهێشتنی خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و کۆڵانەکان و هەموو شوێنێکی گشتی.
-درووستکردنی ڕێگا و پرد و تونێل لەنێو سنووری شارەوانی و گوندەکان.
-گەشەدان بە گەشتیاری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە شوێنە گەشتیاری و پارکەکاندا.
-پاراستن و گەشەپێدان بە شوێن و کەلوپەلی شوێنەواری.
-ئامادەکردنی کەشی گونجاو بۆ پاراستنی ژینگەی پاک و تەندرووست.
-بایەخدان بە ناوچەی سەوز.
-چارەسەری خاشاکی ڕەق لە شار و شارۆچکەکاندا. [1]