$باکووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، #عوسمان بایدەمیر#، پەرلەمانتاری #ڕوحا#ی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# لەبەردەم ناوەندی گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستگیرکرا و پاشتر ئازادکرا. ڕاگەیەندرا، کە دەستگیرکردنی بایدەمیر لە چوارچێوەی دۆسیەی 'سوکایەتییکردن بە سەرۆک کۆمار'بووە، کە پێشتر لە #شرناخ# لەدژی تۆمارکرابوو. دوای وتە لێ وەرگرتنی لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە، عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ڕوحای هەدەپە ئازادکرا.[1]
- #موراد قەرەیلان#، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، بانگەوازیی سەفەربەریی بۆ بەرگریی لە #عەفرین# کرد و ڕایگەیاند، کە پەکەکە لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا بێدەنگ نابێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێران، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، #کۆڵبەر#ێک بەناوی (شۆرش عومەری) خەڵکی #سەردەشت#، لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، هاوکات 6 ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.[1][4]
$باشووری کوردستان$
- لە شاری #سلێمانی# کۆنگرەی دامەزراندنی #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# بە بەشداری 700 ئەندام و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 میوان دەستیپێکرد.[1]
- محەمەد عەبدوڵڵا بە سەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هەڵبژێردرا.[1]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگەی نێوان شارۆچکەی #ڕانیە# و شارەدێی #وەرتێ# داخرا.[2]
- بەڕێوەبەری کارەبای #کەرکووک# هۆکاری بچڕانی کارەبای نیشتیمانی لە سەرەنساری پارێزگاکە خستەڕوو و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەهۆی ڕەشەباوە تاوەری سەرەکی هێڵی 400 کەیڤی کارەبای کەرکووک لەسنوری دیالە کەوتووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- نورەدین جانیکلی، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئێمە هیچ ڕێگەیەکی ترمان نیە و ناچارین بۆ پێشگرتن لە تیرۆر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە #عەفرین# ئەنجامبدەین.[3]
- هێزەکانی تورکیا لە دوێنێ شەوەوە بەچڕی بۆردومانی عەفرین و دەوروبەری دەکەن.[2]
- وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی چاودێری سوپای ڕوسیا کە لە عەفرین جێگیرکرابوون و ژمارەیان 170 سەربازە کشاونەتەوە له و شارە.[3]
- سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دوپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لە شاری عەفرین نەکشاندووەتەوە.[2]
- سوپای تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی عەفرین هێرشیکردەسەر سەنگەرەکانی #یەپەگە#، شەرڤانانی یەپەگەش بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و دوو سەربازیان کوشت.[3]