ئاشپەز خلە بێ و شاگردەکەی بلەبێ هەر کەس بیخوا گول ئەبێ
ئاشپەز واتە چێشت لێنەر خلەش ناوی بچوککراوەی خەلیل-ە لەبەر پۆخڵی و چرپنی پێی دەوترێت خلە، بلەش ئیبراهیم-ە و لەبەر هەمان مەبەست ناوەکەی بچوککراوەتەوە بۆ بلە، ئینجا لە گوندێکی کوردەواری بهێنە بەرچاوی خۆت چێشت لێنەر و شاگرد یەک خاسییەت و ئەدگاریان هەبێت و کەس نەبێت ئەوانە بکرێنە سەرپاڵە، دەبێت ئەو کارەی دەیکەن چۆن بێت، دیارە کارێکی ناتەواو و ناڕێک ئەنجام دەدەن، بۆیە ئەگەر دوو کەسی پیس و پۆخەڵ و شێتۆکە چێشتێک لێ بنێن لەبەر پیسی شیوەکە-چێشتەکە-ئاشەکە ئەوەی بیخوات گڕوو-گەڕ-گول دەبێت، هەڵبەت مەبەستی سەرەکی و ڕاستەقینە چێشتەکە نییە بەڵکوو هەرکارێکی ترە کە دوو کەس بیکەن بە یەکەوە لە جێگە و ڕێگەی ئەو کارە و متمانەیە نەبن هەندێک جار ئەم ئیدیۆمە بەشێوازێکی تر بەکارهاتووە (کەس نەبێت ڕەجەب سەرپاڵە بێت). [1]