$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکوانان کە لە بەردەم ناوەندی #هەدەپە# لە #ئامەد# گردبوونەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- گەنجێکی دیکەی کورد بەناوی #غوڵام ڕەزا موحەمەد#-ی لە شاری #کرماشان#، کە بە بیانووی بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرابوو، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی #کۆیە# ژنێکیان بە کوژراوی لەنێوان گوندی شاخە پیسکە و گۆمەشین دۆزیەوە کە شەوی ڕابردوو بە فیشەک کوژرابوو.[4]
- دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، نوێنەرانی 500 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە #هەولێر# یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی بڵاودەکەنەوە.[2]
- لە چەند شار و ناوچەیەکی باشووری کوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە عەفرین ئەنجامدرا.[4]
- ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، بەشێک له و پێشمەرگە دیلانەی کە کەوتنە دەستی #داعش# لەگەڵ کەسوکارەکانیان قسەیان کردووە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت وەزارەتی دادی عێراقی داوای بەڵگەنامەی پێشمەرگە دیلەکان دەکات.[1]
- دوو بەرپرسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی نوێنەرایەتی کانتونەکانی ڕۆژئاوا-یان کرد و ڕایانگەیاند،پشتگیری عەفرین دەکەین و ئەگەر هێزیش پێویست بێت دەینێرین بۆ عەفرین.[3]
- لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی کانتۆنی عەفرین ئەنجامدرا و یاداشتێکیان ئاڕاستەکرا.[1]
- #مەسعود بارزانی# لە شاری هەولێر سەردانی #کۆسرەت ڕەسول# عەلیی کرد.[4]
- #وەزارەتی دارایی و ئابووری# حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی نوێکردنەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی گرێبەستی دەرکرد.[1]
- لە #هەڵەبجە# تەرمی ژنێکی تەمەن 37 ساڵ دۆزرایەوە و پاشان دەرکەوت کە سێ کەسی دیکە لە هەمان خێزانچارەنوسیان نادیارە دواجار تەرمی هەرسێکیان کە کوژرابوون دۆزرانەوە و بکوژەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە کە کوڕی هەمان خێزانە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان (بەرخودانی عەفرین)$
- سوپای تورکیا ڕایدەگەیێنێ، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون، لە دوێنێوە 153 ئامانجی یەپەگەیان پێکاون، تاوەکو ئێستاش بۆردوومان و تۆپبارانی #عەفرین# و دەوروبەری بەردەوامە.[2]
- سوپای تورک کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەوڵیدا لە ڕێگەی زەمینییەوە هێرش بکاتە سەر گوندی بالی و هێرشەکە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە تێکشکێندرا، پاشان بە فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد.[3]
- میدياکانی تورکیا ئاشکرایانکرد سوپای تورکیا ژمارەیەک تانکی ناردووەتە ناو سنوری شاری عەفرینەوە، هەروەها میدیاکانی نزیک لە یەپەگە باسی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورک دەکەن.[4]
- بەرپرسێکی کانتۆنی عەفرین وێڕای ئاماژەدان بە بێبەڵێنیی ڕوسیا بەرامبەر بەهێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکە، ڕایدەگەنێت ئێمە هیچکات پشتمان بە ڕوسیا نەبەستووە، ئەوان لە دوێنێوە عەفرینیان جێهێشتووە.[1]
- لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆ سەر گوندی #ئەدامە#ی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفریندا، دوای بڵابوونەوەی برینداربوونی کچێکی 20ساڵ، ڕاگەیەندرا منداڵێکی 13 ساڵانیش برینداربووە.[3]
- وەزارەتی دەرەوەی میسر لەبەیاننامەیەکدا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیاند کە تێیدا هاتووە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین پێشێلکردنی سەروەری سوریایە، شارەزایەکی کاروباری ئەو وڵاتەش دەڵێت هەڵوێستەکانی قاهیرە کاریگەری دەبێت.[1]
- حکومەتی فەرەنسا دژایەتی خۆی بۆ هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین دەربڕی و داوای ڕاوەستاندنی دەکات. ژان-ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بە ڕەوشی عەفرین.[2]
- سوپای تورک، هەوڵیدا لە کانتۆنی شەهباوە هێرش بکات، شەڕڤانان بەرگرییان کرد و دوو تانکی سوپای تورکیان تێکشکاند، بەمەش تا ئێستا پێنج تانک-یان تێکشکاندووە.[3]
- لە گوندی ئەدامە لە سنووری عەفرین، لە ئەنجامی شەڕێکدا لەنێوان سوپای تورک و شەڕڤانانی قەسەدە-دا، دەیان سەربازی تورک کوژراون و ژمارەیەک سەربازیش بە زیندووی کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان.[3]