لەسەر داوای وەزارەتی دارایی
عيراقعيراق، بانکی ناوەندی، حسابێکی بانکی بە ناوی
حکومەتی هەرێمحکومەتی هەرێمەوە، بۆ مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم کردووەتەوە و تا ئێستا بڕی 450 ملیار دینار ڕەوانەی ئەو حسابە کراوە.
بەپێی نووسراوێک کە بەرواری 30/12ی 2017ی لەسەرە، وەزارەتی دارایی داوای لە بانکی ناوەندی کردووەتەوە کە حسابێکی تایبەت بەناوی حکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵی
2017 و ساڵانی دواتر بکاتەوە، کە تەنها حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عيراق کە وەزیری داراییشە بە وەکالەت مافی جوڵاندنی ئەو حسابة بانکییەی هەیە.
بانکی ناوەندیش بە نووسراوێک کە بەرواری 4ی ئەم مانگەی لەسەرە وەڵامی وەزارەتی دارایی داوەتەوە و ئاگاداری کردونەتەوە لە کردنەوەی ئەو حسابة بانکییە بەناوی حکومەتی هەرێمەوە، تا ئیستا وەزارەتی دارایی عيراق بری 450 ملیار دیناری ڕەوانەی ئەو حسابة بانکییەی حکومەتی هەرێم کردووە.
21-01-201821-01-2018