کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,343
وێنە
  123,517
پەرتووک PDF
  22,050
فایلی پەیوەندیدار
  125,018
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە 22-01-2018
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی
بەڵگەنامەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی
بەڵگەنامەکان

#نێچیرڤان بارزانی#: سەردانی بەغدا سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی هەردوو سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، خستە ڕوو.
لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گوتی: بە بۆچوونی ئێمە، ئەم سەردانە سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەری ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا هەیە. لەم کۆبوونەوەیەدا بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەو کێشانەمان کرد و لە چوارچێوەی ئەو لیژنانەی پیشتر دروست کراون و سەردانی بەغدایان کردووە و دوایی لە بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەو چوارچێوەیەدا داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێت. ئەمە هەم جەنابی سەرۆک وەزیران ئەم خواستەی نیشان دا لە بەغدا و هەم ئێمە لە هەرێمی کوردستانیش داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەمانەوێ ئەم کێشانە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن.
سەبارەت بە دۆسیە باسکراوەکان لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە باسی مووچەمان لەگەڵ بەغدا کردووە، مەسەلەی نەوتمان باس کردووە، پرسی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانمان باس کردووە، ئەمانە هەموویان لیژنەیان بۆ دانراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەم لیژنانە کاری خۆیان دەکەن و ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبین بە هیوای ئەوەی بگەین بە چارەسەرێکی تەواو بۆ هەموو ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە.
بەڕێز سەرۆک وەزیران هەروەها ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی کە چووین بۆ ئێران، کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ جەنابی سەرکۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەوەی گرنگە ئەوەیە جەخت کرایەوە لەسەر پەیوەندیی مێژووییی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و خواستی خۆیان نیشان دا بۆ ئەوەی پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و ئەگەر بتوانن ڕۆڵێک بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. هەروەها باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بتوانین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا قەبارەکەی زیاتر بکەین لەوەی ئێستا هەیە. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێ ڕێکاری پێویست بگرینە بەر بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاری وەبەرهێنان لە هەردوولا زیاتر بکرێت و ڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە بێت کە لەنێوان گەلی کوردستان و ئێراندا هەیە. ئێمە سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە و هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاماژە بە نەبوونی هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، باسی لە مووچەی فەرمانبەران کرد و گوتی: دوای ئەوەی ئەو کێشانە دروست بوو لەنێوان ئێمە، وەسفی ئەم سەفەرەمان کرد بە (دەستپێکردنێکی باش)، من خۆم پێم وایە دەستپێکردنێکی باشە، بە ئاراستەیەکی ڕاست دەڕۆین بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە هەیە، نەک تەنیا ئەم دوو وەزارەتە، ئێمە باسی وەزارەتەکانی دیکەمان کرد، بەڵام ئەوەی گرنگە با جارێک ئەم دوو وەزارەتە تەواو ببێت و مووچەکانیان دەست پێ بکرێت وەک مافێکی هەرێمی کوردستان، دوایی ئەوە هیوادارین ئەوانی دیکەش جێبەجێ بکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەردوولا، بەڕێز سەرۆک وەزیران داواکارییەکەی بە سروشتی دانا و ئاماژەی بەوە کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێی ئێمەیە و مەعقوول نییە هێزێکی چەکدار لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە ناو خاکی ئێران و کردەوەی سەربازی لەناو خاکی ئێران ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوە تەوەقوعێکی زۆر بەجێیە، نەک کۆماری ئیسلامی، هەر وڵاتێکی دراوسێ دەبێ ئەو تەوەقوعەی هەبێ و ئێمەش دەبێ ئەو تەوەقوعە زۆر بە جددی وەربگرین و کاری لەسەر بکەین کە نابێ هەرێمی کوردستان بکەین بە مەیدانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی دراوسێکانمان. ئێمە داوا دەکەین ئەو هێز و لایەنانەش ڕێز لە یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرن. هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەلماندوویەتی کە فاکتەری سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا لەگەڵ دراوسێکانی. ئێمە وەک هەرێمی کوردستان نامانەوێ ئەوە تێکبچێت، دەمانەوێ بەردەوام بێت.
دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا، پەیوەندییەکی باشە، پێش سەفەری ئێمە بۆ بەغدا، شاندێکمان بەڕێزان (برێت مەک گۆرک، باڵیۆز و کەسێکی دیکەیان کە ئێستا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەیە) هاتن بۆ هەولێر و باسی پەیوەندیی خۆمانمان کردووە و پەیوەندییەکانمان باشە.
بەڕێزیان لەسەر پرسی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان دووپاتی کردەوە کە چاوەڕێن هەندێ بابەتی تەکنیکی هەیە ئەوانە جیبەجێ بکرێت و هیوادارین بە زووترین کات بکرێتەوە.
سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی زیاتری نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لە پەراوێزی کۆنفرانسی داهاتوو لە داڤۆس، بەڕێزیان ئاشکرای کرد کە دیسانەوە لە داڤۆس کۆبوونەوەمان دەبێ لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران، لەگەڵ بەڕێز وەزیری نەوتیش کۆبوونەوەمان دەبێ لە داڤۆس، ئەمەش بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانە دەبن کە لە بەغدا کردوومانە و تا گەیشتن بە چارەسەر بەردەوام دەبین.
لەسەر کۆبوونەوەکانی بەغدا و تاران کە ئایا واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی لێکەوتەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: بەر لەوەی سەفەری بەغدا بکەین، ئەوان لیژنەیان نارد بۆ ئێرە کە پێنج لیژنە بوون. ئێمە ڕێگەچارەی کێشەکانمان دەستنیشان کردبوو و کۆنووسەکانیش لەنێوان هەردوولامان ئیمزا کراون، بەڵام وەک ڕێککەوتنی گشتگیر، هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە. لەگەڵ ئێرانیش هیچ ڕێککەوتنێکمان واژۆ نەکردووە، بەڵکوو دەستپێکردنی چاککردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەوان بووە و دەستپێکردنەکە زۆر باش بووە و هیوادارین زیاتریش ببێت.
بەڕێز سەرۆک وەزیران لە بارەی کار و بڕیاری لیژنە دروستکراوەکانەوە ڕایگەیاند: دەستووری عێراق بە ڕوونی ماف و ئەرکی ئێمەی دەستنیشان کردووە و بەغداش لەسەر مەسەلەی نەوت. ئێمە لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەدا دەمانەوێ کێشەکانی خۆمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین. پێمان وایە مەسەلەی چارەسەری نەوت دوو قۆناغە، قۆناغێک ئێستایە دەبێ بەپەلە چارەسەری بکەین، قۆناغێکیش درێژخایەنترە کە پێویست بە کۆبوونەوەی زیاتر دەکات. پێویست بە دانیشتنی جددی دەکات لەسەر ئەو مەسەلانەی کە لەم چەند ساڵەدا لە بواری نەوتدا هاتووەتە پێش، ئەمانە هەموویان باس بکرێت و ڕێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو ڕێگەچارەیانە دەبێ بە شێوەیەک بێت کە هەم جێی ڕەزامەندیی بەغدا بن و هەم جێی ڕەزامەندیی هەولێریش بن، ئێمە ئاوا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین.
سەبارەت بە کاریگەریی پەیوەندیی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ ئێران لەسەر تورکیا، بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچکام لەو وڵاتانە ئەلتەرناتیڤی یەکتر نین. تورکیا و ئێران دوو دراوسێی گرنگی ئێمەن. هەرێمی کوردستان سیاسەتی ئەوەیە کە پەیوەندیی باش بێت لە چوارچێوەی عێراق لەگەڵ ئەم دوو وڵاتەدا. هەم دەیەوێ قەبارەی بازرگانیی تورکیا لە عێراق زیاتر بێت، هەم لە ئێرانیش زیاتر بێت، وەکو یەک.
دەربارەی پێشبینییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: سەفەری ئێمە بۆ بەغدا لە ئەنجامی هەندێ تەلەفۆن بووە لەنێوان جەنابی سەرۆک وەزیران عەبادی و بەندە و دۆستانی هەردوولامان کە هەوڵی جددییان داوە بۆ ئەوەی ئەو دانیشتنە بکرێت لەنێوان ئێمەدا. پێم وایە هەر خودی سەفەر و دانیشتن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران دەستپێکردنێکی باشە و دەمانەوێ هەر لێرە ڕانەوەستێت و بە شیوەیەک بێت کە ئەمە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگەین بە چارەسەرێک بۆ هەموو ئەو کێشانە کە هەیە لەگەڵ بەغدا. ئێمە لەلای خۆمانەوە ئامادەین و هیوادارین ئەو کێشانە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی سنوورەکان، بەڕێزیان ئەوەی دووپات کردەوە کە مەبەستی ئەوان لە بەزاندنی سنوورەکان، هێزە سەربازییەکانە نەک هێزی سیاسی، لەو ڕووەوە گوتی: لە هەرێمی کوردستان و وەک سیاسەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە دەمانەوی بە ئارامی، بە ئاشتەوایی، بە لێکتێگەیشتن بین لەگەڵ دراوسێکانمان.
کێشەکانی کوردستان و عێراق ئەوەندە زۆرە کە نامانەوی کێشەی دیکەش زیاد ببێت. ئێمە وەک پرەنسیپ دژی ئەوەین هیچ هێزێکی سەربازی لە وڵاتی ئێمەدا هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵێ ئەمە بۆ پەکەکەشە، ئەمە بۆ ئێرانیشە، بۆ هەردوولا.
لەسەر سەردانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا کە بە پێچەوانەی سەردانەکانی پێشووی، نەهاتە هەرێمی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست جارێکی دیکە بەڕێزیان سەردانی هەولێر بکات.
لە بەردەوامیی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوەکانی عەفرین دوا و گوتی: ئەو ڕووداوانەی کە لە عەفرین ڕوودەدەن جێی نیگەرانیی جددیی هەرێمی کوردستانە. هەرێمی کوردستان هیوادارە و داوا دەکات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و نیگەرانیی گەورەی ئێمە ئەو خەڵکە سڤیلایە کە لەناو شاری عەفریندان. هیوادارین ئەم مەسەلەیە بە گفتوگۆ و بە کەمترین زەرەر چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
سەبارەت بە پرسی کەرکووک بەوەی کە بە گوێرەی نووسینێکی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەغدا بەنیازە کەرکووک کە ناوچەیەکی جیناکۆکە، بخاتە سەر بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: نامەوێ وەڵامی کۆمێنتێکی ئەو بدەمەوە چونکە نەمدیوە، بەڵام وەک پرەنسیپ، ماددەی (140) ماددەیەکی ڕوونی دەستوورییە و باس لە چۆنیەتیی چارەسەری ئەو شوێنانە دەکات کە پێی دەڵێن جێناکۆک، واتە ناوچەیەک کە نە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە تەواوی دەسەڵاتی بەسەر ئەو سنوورانە هەبێت، نە حکوومەتی فیدراڵیش دەتوانێ دەسەڵاتی تەواوی لەسەر هەبێت. ئێمە هەڵوێستی خۆمان دووپات دەکەینەوە و پێمان وایە بە جیبەجێکردنی ماددەیەکی دەستووری کە پێی دەڵێن ماددەی (140)ی دەستووری عێراق، باشترین چارەسەرە بۆ ئەو کێشانەی کە لەو ناوچانەدا هەن. ئەمەش یەکێک بووە لەو بابەتانەی کە بە وردی لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران قسەمان لەسەری کردووە. هەم لەسەر ماددەی (140) و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی و هەم لەسەر ئەوەی کە ئەمە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ئەو سنوورانە و بۆ ئەو خەڵکە. ئێمە پێشبینی ناکەین ئەم کێشانە بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر بکرێن، بەڵام هیوادارین بگەین بە ڕێککەوتنێک لەسەر نەخشەڕێگایەک کە لە ئەنجامدا چارەسەری ئەو کێشانە بێت کە جارێکی دیکە سەقامگیری و ئاسایش بە تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ عێراق بە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی و هەموو پێکهاتەکانی. ئەوە داوای ئێمەیە و پێمان وایە دەبێ زۆر بە جددی هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییە.
سەبارەت بە پرسی بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیش، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی هەموو عێراقە و پێویست بەوە دەکات ئەو دڵنیا بێت لەوەی پێکهاتەکانی عێراق، مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، ئەمە وەک پرەنسیپ. دووەم، ڕوونە، بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 17 لەسەدە، 14 لەسەدە، 13 لەسەدە، هەرچەندە، لە (ئای.ئێم.ئێف) جێگیر کراوە. لە دانوستانی (ئای.ئێم.ئێف) لەگەڵ عێراق جێگیر کراوە کە دەبێ چەند بدرێت بە هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان داوا لە بەغدا دەکات ئەوە جێبەجێ بکرێت و ئەو ماف و شایستە داراییانە کە هەیە لەوێ جێگیر کراوە. جا ئەوە دەبێتە چەند لەسەد ئەوە بابەتێکی دیکەیە، بەڵام پێم وایە ئەوەی (ئای.ئێم.ئێف) گرنگترین بەڵگەیە بۆ هەرێمی کوردستان و بەغدا کە جێبەجێ بکرێت.
#22-01-2018#
ئەم بابەتە 5,566 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-01-2018 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,566 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!