بیرۆکە و یەکەم هەنگاوی دروستکردنی یانەکە لەلایەن
ملکۆ ئەحمەدملکۆ ئەحمەدەوە بووە، هەر بە تەنها کاری لەپەیجی یانەکە کردووە بە وەرگێڕانی شیعری هایکو لە ئینگلیزی و فارسی وعەرەبیەوە، دواتر چەند کەسێکی دیار و پسپۆڕی بواری ئەدەبی و ئەکادیمی بوونە پاڵشت و ڕاوێژکاری یانەکە وەک شاعیری هایکونووس
قوبادی جەلیزادەقوبادی جەلیزادە و پرۆفیسۆری یاریدەدەر: زانیار فایەق سەعید، شایەنی باسە ئەم یانەیە لە یەکەم مانگی دەستبەکاربوونیەوە سەدان هایکونووسی ناوچە جیاکانی کوردستان بەرهەمی خۆیان تێدا بڵاوکردەوە ودەیان وتار و بابەتی وەرگێڕاویان خستە بەرچاوی فانەکان. ئەدمینی پەیجی یانەکە لە فەیسبووک شێوەکار و هایکونووس
سەردار حەمیدسەردار حەمیدە.
یانەکە خاوەنی هەزاران لایکەو سەدان ئەندام، جگە لەوەی خاوەنی گۆڤارێکی ئەلیکترۆنیە بەناوی گۆڤاری
هایکیستهایکیست، هەروەها چەند دیوانە شیعرێکی کەسی و هاوبەش.