وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە فارسی دەبێتە (وزارت اطلاعات جمهوری اسلامی ایران - واجا)، ئەرکی پاراستنی قەوارە و دەسهەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیخۆری و سەرکوت کردنی دەنگە دژبەرەکانی ئێران لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکەیەتی، چەندەها کردەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی ئێران ئەنجام داوە کە بە قسەی خۆیان هەڕەشە بوونە بۆ لەناوبردنی ئاسایش و تەناهی وڵاتەکەیان. لەوانە تیرۆر کردنی نەمر #قاسملو# لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا . [1]