دواڕۆژ، #بەختیار شەریف#
ئەمڕۆ سێشەممە 30 کانوونی دووەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە #چەمچەماڵ# ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگدا 21 کەس بەتۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر دەسگیرکراون لەگەڵ ژمارەیەک بەتۆمەتی تیرۆر.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتەبێژی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەرپرسی هۆبەی ماددەی هۆشبەر له و بەڕێوەبەرایەتیە ئاماری شەش مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ڕاگەیاند.
زمناکۆ جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە وتی سنوری کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا لەبازیانەوە تا قادرکەرەمە و لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا، لەم سنورەدا حاڵەتەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیادیکردووە.
راشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا 37 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستگیرکردنی 21 کەس بەتۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر و 4 کەسیش بە بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
وتەبێژی ئاسایشی ڕۆژئاوا ئەوەشی وت لەسەر دزیکردن 35 کەس و لەسەر تەقەکردن و فەڕیدنای نارنجۆکیش 36 کەس دەستگیراوان لەگەڵ دەستگیرکردنی 18 کەسیش لەسەر ساختەکردن و سپیکردنەوەی پارە.
زمناکۆ عەلی ئەوەشی وت ئه و تۆمەتبارانە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و سزایان وەرگرتووە، بەڵام هەندێکیان بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون.
لای خۆیەوە عومەر حمە عەلی بەرپرسی هۆبەی ماددەی هۆشبەر ئەوەی وت لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا لەبازگەی بانی مەقان دەستگیرا بەسەر بڕی 21 هەزار پارچە حەپی تراماڵ کە حەپێکە لیستی ڕەشی قەدەغەدایە.
وتیشی 4 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیراون کە 2 کەسیان عەرەبن لەناو سجنی فیدراڵیدا زیندانن و بازرگانیان بە حەپەوە کردووە.
بەرپرسەکەی هۆبەی ماددەی هۆشبەر ئەوەشی وت ئه و کەسانەی دەستگیرکراون زۆربەیان گەنجن و تەمەنیان لەخوار 20 ساڵن، وە زۆربەیان شیشەیان بەکارهێناوە کە مەترسیدارترین جۆرە.[1]
#30-01-2018#