پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
10-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کورد لە هاوکێشەی ئەمریکادا
10-07-2024
هومام تاهیر
ئامار
بابەت 522,129
وێنە 105,665
پەرتووک PDF 19,678
فایلی پەیوەندیدار 98,550
ڤیدیۆ 1,420
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو
ژیاننامە
ئیبراهیم ئەبوبەکری
ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە عەفرین بەرزدەبێتەوە
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە عەفرین بەرزدەبێتەوە
ئامار و ڕاپرسی

ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە عەفرین بەرزدەبێتەوە
ئامار و ڕاپرسی

17 ڕۆژ بەسەر دەستپێکی پەلامارەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی #عەفرین# لە ڕۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت. بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی، برینداربوون یان ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون. نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەکانی ئەم شەڕە بە 16 هەزار کەس مەزندە دەکات. هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ش هۆشداری دەدات کە تورکیا و هێزە لایەنگرەکانی، چەکی قەدەغەکراویان بەکارهێناوە.
$چەکی کیمیایی$
رێکخراوی مانگی سووری کورد (هەیڤا سۆرا کوردی) لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی دووی شوبات بڵاوی کردەوە، نیگەرانییەکانی هەسەدە سەبارەت بە چەکە قەدەغەکراوەکان پشتڕاست دەکاتەوە و لە ڕاپۆرتێکی خۆیاندا ئاماژە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیا دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی هەینی ڕابردووی هەیڤا سۆر، پێنج کادیری ئاسایشی عەفرین هێنراونەتە بنکەی هێورکردنەوەی دڵەڕاوکێی ڕێکخراوەکە و حاڵەتی دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، قورسیی هەناسە و نیمچە بێهۆشییان هەبووە. لە ڕاپۆرتەکەدا تەنیا ناوی چوار کەسیان هاتووە کە بریتین لە عەبدوللەتیف ئیبراهیم (تەمەن 32 ساڵ)، ئەحمەد حوسنی عەبدۆ (تەمەن 37 ساڵ)، مەلاز ئالافۆ (22 ساڵ) مامۆ جەمۆ (30 ساڵ).
راپۆرتەکەی هەیڤا سۆر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تیمەکەیان ڕاهێنانی چەکە کیمیاییەکانی پێکراوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەرچەند تاوەکو ئێستا ڕەوشی پێنج کادیرەکە بە وردی شینەکراوەتەوە، بەڵام بەو پێیەی تورکیا هێزە کوردییەکانی سووریا بە باڵی پەکەکە دەزانێت و پێشتریش چەکی کیمیایی لەدژی پەکەکە بەکارهێناوە، بۆیە حاڵەتی پێنج کادیرەکە گومانی ئەوەی دروستکردووە کە هێزەکانی لایەنگری تورکیا چەکی قەدەغەکراویان بەکارهێنابێت. پێنج ئاسایشەکە لە ئەشکەوتێکدا خۆیان حەشار دابوو کاتێک هاوەنێک بەر دەریچەی ئەشکەوتەکە کەوتبوو.
$هەڕەشە لەسەر ئاوارەکان$
عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەڵکەوتووە، بەو پێیەش هەموو کات لە ناوچەی شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری سووریا نزیک بووە. بەڵام هەر ئەم نزیکییەی لە ناوچەکانی شەڕ و ئارامیی ڕێژەیی عەفرین وای کردبوو کە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی شەڕی باکووری سووریا ڕوو لە عەفرین بکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەیڤا سۆر، 284 هەزار و 727 ئاوارە لە عەفرین ناویان تۆمار کردووە. لەو ژمارەیە زیاتر لە نیوەیان لە سەنتەری عەفرین جێگیرن و ئەوەی دیکەیان بەسەر ناوچەکانی دیکەی عەفریندا بڵاوبوونەتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا چۆنێتی دابەشبوونی ئاوارەکان بەسەر ناوچە جیاجیاکانی عەفرین بەم شێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو:
ناوەندی عەفرین: 143 هەزار و 505 ئاوارە.
ناوچەی شێراوە: 76 هەزار ئاوارە.
ناوچەی جەندرێس 43 هەزار و 510 ئاوارە.
ناوچەی ڕاجۆ 6970 ئاوارە.
ناوچەی شران 10 هەزار و 105 ئاوارە.
ناوچەی شێخ ئەلحەدید: 780 ئاوارە.
ناوچەی بلبل: 1645 ئاوارە و ناوچەی مابتڵی: 2207 ئاوارە.
$قوربانییانی هێرشەکە$
هێرشەکانی سەر عەفرین، کە لە تورکیا بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون” ناوی دەرکردووە، ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. بەهۆی سنووردارکردنی ڕووماڵە میدیاییە سەربەخۆکان ئامارێکی وردی کوژراو و برینداری هەردوو لایەنی شەڕەکە لەبەردەست نییە.
تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 932 تیرۆریستیان لە هێرشەکەی عەفریندا سڕ کردووە. تاکە کێشەی ئەم ژمارەیە ئەوە نییە کە لەلایەن هیچ دەزگایەکی میدیایی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵکو کێشەیەکی دیکەش ئەوەیە بەرپرسانی ئەنقەرە دەڵێن ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون دوو گروپ دەکاتە ئامانج، یەکێکیان گرووپە جیهادییەکانی وەکوو داعشە و ئەوەی دیکەیان هێزەکانی یەپەگەیە.
بۆیە ئەگەر ژمارەکە ڕاستیش بێت، دیار نییە چەند لەو ژمارەیە سەر بە گرووپە جیهادییەکانن و چەندیان لە هێزە کوردییەکانن، جیا لەمەش چ بەڵگەیەک نییە کە ئەو ژمارە کوژراوە سەر بە یەکێک لەو دوو گرووپەن و مەدەنی نین. ئەوە جگە لەوەی کە عەفرین ناوچەی نفووزی ڕەهای پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)یە و باڵە سەربازییەکەی ئەو حیزبەش (یەپەگە) ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە لەناوبردنی خەلافەتەکەی داعش پاش وەدەرنانی لە ڕەققە.
بەرپرسانی تورک ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە 14 سەربازیان لە شەڕەکەدا کوژراوە، لەو ژمارەیەش هەشت سەربازیان لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا کوژراون کە بە خوێناویترین ڕۆژ بۆ سەربازانی سوپای تورکیا لە 17 ڕۆژی ڕابردوودا لەقەڵەم دەدرێت. لەو ژمارەیە پێنج کەسیان لە ئاکامی هێرش بۆ سەر تانکێکی سوپای تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی عەفرین کوژران و سێ کەسەکەی دیکەش لە هێرشێکی دیکەدا کوژراون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کردووە کە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 19 سەربازی تورک و 134 چەکداری سووریی لایەنگری تورکیا کوژراون. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە 16 ڕۆژی شەڕ و پێکدادانەکاندا 106 شەڕڤانی یەپەگەش گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری، لە زیاتر لە دوو هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا 68 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، لەو ژمارەیە 21 کەسیان منداڵ و 12 کەسیان ئافرەت و 35 کەسیان پیاو بوون. لەکاتێکدا بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی تەندروستیی عەفرین لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا 129 کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی.
لە ڕاپۆرتەکەی هەیڤا سۆردا، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی شەڕەکە لە نۆ ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا خراوەتەڕوو. لەو ماوەیەدا 43 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە 22یان منداڵن، 10یان ئافرەت و 11شیان پیاو بوون. هەروەها لە نۆ ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا 166 کەس برینداربوون، کە 111 کەسیان پیاون، 27یان منداڵ و 28یشیان ئافرەتن.
بەرپرسێکی فەرمانگەی تەندروستی عەفرین بە (بی بی سی) بەریتانی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکانەوە 150 هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 300ی دیکەش بریندار بوون.
تورکیا 911 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا هەیە، بەشی زۆری ئەو سنوورە هاوبەشەش دەکەوێتە ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دان کە تورکیا بە باڵی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەقەڵەم دەدات.[1]
#06-02-2018#
ئەم بابەتە 3,386 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 06-02-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ئامار و ڕاپرسی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-02-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەناهاندە
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 06-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,386 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی خانەقین ساڵی 1994
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو
15-12-2023
شادی ئاکۆیی
زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو
ژیاننامە
ئیبراهیم ئەبوبەکری
15-12-2023
شادی ئاکۆیی
ئیبراهیم ئەبوبەکری
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
10-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کورد لە هاوکێشەی ئەمریکادا
10-07-2024
هومام تاهیر
ئامار
بابەت 522,129
وێنە 105,665
پەرتووک PDF 19,678
فایلی پەیوەندیدار 98,550
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی خانەقین ساڵی 1994
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵکوژی - بەندیخانە - ئەبوغرێب کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال کۆمەڵکوژی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - چەمچەماڵ کۆمەڵکوژی - قۆناغەکانی ئەنفال - ئەنفالی 3 (گەرمیان) کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!