لە ڕێکەوتی
01-07-197401-07-1974 لەگوندی
تاوێرەتاوێرەی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە لەدایکبووە، باوکی سەر بە هۆزی جافە، باپیری یەکێک بووە لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی وەسمان پاشای جاف و جێی متمانەیان بووە، دایکی خەڵکی دێی
نەوسودنەوسودە لەهەورامانی ڕۆژهەڵات. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆیۆرسە لە ژمێریاری و وردبینی داراییدا. هەروەها هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پیشەییە لەبواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندندا، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی جیهانیە، ئەندامی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستانە لەساڵی
1996 بە هۆنراوە دەستی بەبڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی کردووە، لەرۆژنامەو گۆڤارەکاندا چەندین پارچە هۆنراوی بڵاوکردۆتەوەو نامیلەکەیەکی هۆنراوەی هەیە بەناونیشانی
هەنسکی باخچە چۆڵەکانهەنسکی باخچە چۆڵەکان، 2000، دواتر دەستی بەنووسین و وەرگێڕان کردوە لەبواری فیکری ئیسلامیدا کە دیدێکی نوێگەرانەی هەبووە لەو بوارەدا، سەر بەو ڕەوتە بووە کە پێی وابوو ناکرێت هەر بەوشێوە تەقلیدیە بڕوانینە ئایین، بەڵکو دەبێت ئاسۆی نوێ بکرێتەوەو بەشێوازێکی ڕەخنەگرانە ڕووبەڕووی هەر جۆرە چەقبەستنێک ببینەوە، سەرەتا لەگۆڤاری
هەژانهەژان کاریکردوە وەک سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەو ئەندامی دەستەی نووسەران بووە، دواتر گۆڤارێکی نوێی دەرکردوە بەناوی (
ڕێنیسانسڕێنیسانس) سەرنووسەری گۆڤارەکە بووە، کە وەزرە گۆڤارێکی فیکری نوێگەر، ئەهلی سەربەخۆ بوو تایبەت بەنوسین و توێژینەوە لەبواری فیکری ئیسلامیداو (9) ژمارەی لێدەرچووە.
لەساڵانی 1997-2009 لە ژمارەیەک لە ڕۆژنامەو گۆڤارو ڕادیۆو تەلەفزیۆن وەک پەیامنێرو ئامادەکاری بەرنامەو هەواڵساز کاری ڕۆژنامەگەری کردووە لەوانە (رۆژنامەی یەکگرتوو- ڕادیۆی یەکگرتوو- ڕادیۆی نەوا- چاودێر- تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان- دەزگای ئایدیا) نوسین و لێکۆڵینەوەی لەبواری فیکری ئیسلامیدا لە ژمارەیەک لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، جگە لەبابەتی وەڕگێڕان لەبوارە جیاجیاکاندا، (30) کتیبی وەرگێڕاوە لەبوارەکانی فیکری- سیاسی - ئایینی - فەلسەفی- یاسایی- فەرهەنگ - ژمێریاری – کارگێری.
ناوی پەرتووکە وەرگێڕدراوەکانی:
1-ئیسلام لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا
2-
بنەماکانی لیبرالیزمی سیاسیبنەماکانی لیبرالیزمی سیاسی-
3-
بنەماکانی یاسای کارگێڕیبنەماکانی یاسای کارگێڕی
4-
بنەما نوێکانی کارگێڕیبنەما نوێکانی کارگێڕی
5-
بنەماکانی کارگێری بەتایبەت کارگیڕی کاربنەماکانی کارگێری بەتایبەت کارگیڕی کار
6-سستمی زانیارییە ژمێڕیاریەکان
7-
فەرهەنگی کارگێری و ژمیریاریفەرهەنگی کارگێری و ژمیریاری
8-
پووختەیەک لەگریبەستە مەدەنییەکانپووختەیەک لەگریبەستە مەدەنییەکان
9-
کەلیلە و دیمنەکەلیلە و دیمنە
10-
تویژینەوە قورئانییەکانتویژینەوە قورئانییەکان
11-
نهێنیەکانی کەسێتی سەرکەتوونهێنیەکانی کەسێتی سەرکەتوو
12-
ژیانێک بێ پشێویژیانێک بێ پشێوی
13-جەنگیزخان ئیمپراتۆری شەڕو بەزێنەری جیهان
14-
فەرهەنگی زاراوە جوگرافیەکانفەرهەنگی زاراوە جوگرافیەکان
15-
جوگرافیای ئاسانجوگرافیای ئاسان
16-
مێژوی ئابووری جیهانمێژوی ئابووری جیهان
17-
بوون ئاوێنە و خودا نووربوون ئاوێنە و خودا نوور