ناو: ئەرسەلان
ناوی باوک: حەسەن عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: ژاراوە - قەڵادزێ
$ژیاننامە$
- ئەرسەلان حەسەن عەبدولڕەحمان ناسراو بە (ئەرسەلان حەسەن)
- ناوەڕاستی هاوینی ساڵی (1967) ، لە گوندی ژاراوەی پشدەر لەدایکبووم.
- خێزاندارم و چوار منداڵم هەیە، دوو کچ و دوو کووڕ بەناوەکانی (لیڤا - لارا - کارا - ئارا) .
- بەکالۆریۆسم لە یاسادا خووێندووە.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردم.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زنار بووم (قەڵادزێ) .
- بەڕێوەبەر و سکرتێری نووسینی گۆڤاری پشدەر بووم (قەڵادزێ) .
- شیعر و چیرۆک بۆ منداڵان دەنووسم و یەکەم بابەتی منداڵانم کە چیرۆکێک بوو بەناوی (لاسایی کردنەوە) ، لە ڕۆژنامەی هاوکاری ساڵی (1991) بڵاو بووەوە و دوای ڕاپەڕین لە زۆرێک لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بابەتم بڵاو کردووەتەوە بە گۆڤاری منداڵانەوە.
- مامۆستا سەرکەوت بوورهان ئاوازی بۆ شیعرێکم داناوە بەناوی (ئێمە منداڵی ڕانیەین) لە کوردسات تۆمار و بڵاو کراوەتەوە.
- خەڵاتی ڕیزلێنانم لەلایەن (گۆڤاری پەپوولە، دەزگای ئایدیا، نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی، کوردجینیەس) پێ بەخشراوە.
- لە بواری وەرگێڕاندا، چەند پەڕتووکێکم لە بواری جیاجیادا چاپ و بڵاوکردووەتەوە. [1]