دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەرپرسی بنکەی #گەشتوگوزاری# #ڕواندز# ئاشکرایدەکات، لەماوەی سێ ڕۆژدا داهاتی ناوچە گەشتیارییەکانی ڕواندز بریتی بووە لە سێ سەد ملیۆن دینار، ئەمەش داهاتێکی باشە بەراورد بەو قەیرانی داراییەی ئێستا لەهەرێمی کوردستان هەیە.
چیا محەمەد بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری قەزای ڕواندز لەلێدوانێکدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەماوەی نێوان ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە هەزاران گەشتیار ڕویانکردە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری قەزای ڕواندزو ڕۆژانە زیاتر لە سێ هەزار کەس هاتونەتە شوێنە گەشتیارییەکانی ڕواندز.
وتیشی گەشتیاران زیاتر بەشێوەی گروپ هاتوون کە زۆرینەیان بریتی بوونە لە خوێندکارانی زانکۆو گەشتیارانی باشورو ناوەراستی عێراق، بەشی زۆری ئەو گەشتیارانەش کە هاتونەتە ڕواندز سەردانی بیخاڵ و چیایی کۆڕەک و پانکی گەشتیاری ڕواندزیان کردووە.
بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری ڕواندز ئاماژەی بەوەشدا کە هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە گەشتیار کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر جموجۆڵی گەشتیاری و بازاڕی گەشتیاری کەرتی تایبەتی بوژاندۆتەوە، تەنها لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا داهاتی ناوچە گەشتیارییەکان بریتی بووە لە سێ سەد ملیۆن دینار.[1]
#11-02-2018#