$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان -#هەدەپە# لە ئەنکەرە بەڕێوەدەچێت.[1]
- بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن سوپای تورکەوە، لە 176 گوندی #ئامەد# قەدەغەی هاتووچۆ ڕگەیەندرا.[2]
- سوپای تورک لە چیای #جودی#ی سەربە #شرناخ# دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانی ناردە ئەو چیایە.[2]
- #غەزەل ئاراس#، هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی گیادینی سەربە #ئاگری#، بە بەهانەی ئەوەی ڕۆژی 9ی شوبات بەشداری مەراسیمی بە خاک سپاردنی تەرمێک بووە ڕەوانەی زیندانی پانتۆس کرا.[2]
- لە ئەنجامی ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەرۆشکێ لە #دهۆک#، کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج ئۆتۆمبێڵ و تانکەرێکی گازوائیل و 13 مۆلیدە سوتان.[3]
- هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی چالاکییەکەی #زاخۆ#ی پارێزگای دهۆکی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند، له و هێرشەکەدا 22 سەربازی تورک کوژراون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک و چەتەکانی لە 26-ەمین ڕۆژی هێرش بۆ سەر #عەفرین#دا، شارۆچکەی شییە و ناوچەکانی دەوروبەەی تۆپباران دەکەن.[2]