کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی کە لە کێڵگەی #تەقتەق# لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، ئاشکرایکرد قەبارەی یەدەگی نەوتی کێڵگەی تەقتەق لە ئەنجامی هەڵکۆڵینی بیری نەوتی نوێی کۆمپانیاکە بەڕێژەی لە 40% بەرزبووەتەوە.
مورات ئۆزگول، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی یەدەگی نەوتی تەقتەق دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە جێگیربێت.
لەلایەکی دیکەوە، کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ڕایگەیاندووە، لە بری هەناردەکردنی نەوت لە مانگی 11ی ساڵی 2017 لە کێلگەی تەقتەق، بڕی 11 ملیۆن و 50 هەزار دۆلاریان وەک حەقدەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە.
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، کە یەکێکە لە کۆمپانیا بەشداربووەکان لە پەرەپێدانی کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان، ئاشکراشیکردووە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (DNO)ی هاوبەشی بڕی 54 ملیۆن و 730 هەزار دۆلاری وەک حەقدەستی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ وەرگرتووە.[1]
#15-02-2018#