بەپێی ڕاپۆرتێکی ژمارە 32ی هەفتەنامەی #ژیان# کە ڕۆژی 18-02-2018 بڵاوکراوەتەوە، تێیدا قادر ڕەزگەیی، ئەندامی #پەرلەمانی کوردستان# دەڵێت:بودجەی سەرۆکایەتی هەرێم نەبڕدراوەو زیاتر لە 3 هەزارو 500 پاسەوان، پاسەوانەکانی #مەسعود بارزانی#ن و ئێستاش مووچە لەسەرۆکایەتی هەرێم وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەکانی (ژیان) کە لەپەرلەمانی کوردستانەوە وەریگرتووە ڕاوێژکارەکانی سەرۆکایەتی هەرێم زیاترن لە 40 ڕاوێژکارن کە کوردو عەرەب و بیانیشی تێدایەو موچەی مانگانەیان هەیە، هاوکات خەڵکی تر هەیەو فەرمانبەرەو بە پلەو موچەی ڕاوێژکار دامەزرێندراوەو نزیکەی 150 فەرمانبەریش لە سەرۆکایەتییەکەدا دەوام دەکەن. ئەمە لەکاتێکدا لەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا نە باسی پاسەوان کراوە نە فەرمانبەرو نەڕاوێژکار.
بەوتەی #سۆران عومەر#، پەرلەمانتاری #کۆمەڵی ئیسلامی# لەپەرلەمانی کوردستانجگە لەچەند فەرمانبەرێکی کەمی یەکێتی هیچ فەرمانبەرێکی لایەنەکانی تر لە سەرۆکایەتی هەرێم نەبوون، بەمەرجێک پێشتر ڕێککەوتن هەبوو فەرمانبەری لایەنەکان لەسەرۆکایەتی هەرێم دابمەزرێندرێن.
هەربەپێی زانیارییەکانی هەفتەنامەی ژیان یەک لیوا کە نزیکەی 1500 پاسەوانن پاسەوانی سەرۆکایەتی هەرێم و فەرمانگەکانی و بەرپرس و ڕاوێژکارەکانی دیکەی سەرۆکایەتی دەکەن و لەگەڵ پاسەوانەکانی بارزانی دەگەنە نزیکەی پێنج هەزار پاسەوان.
ئێستا سەرۆک و جێگری سەرۆکی هەرێم بوونیان نەماوە، بەڵام سەرۆکی دیوان کە فواد حسێن_ە لەکارەکەی بەردەوامەو هەریەکە لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی: کارگێڕی و دارایی، هەماهەنگی و بەدواداچوون، کاروباری یاسایی، پەیوەندییەکان، کاروباری کۆمەڵایەتی و سکاڵاو ڕاگەیاندن بەدیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمەوە بەستراونەتەوەو دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.
مەسعود بارزانی، ساڵی 2005 بووە سەرۆکی هەرێم و لەپەرلەمان متمانەی پێدرا، ساڵی 2009 بەهەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی خەڵک بووەوە بەسەرۆکی هەرێم و ساڵی 2013 لەپەرلەمانی کوردستان بۆ دوو ساڵ ماوەکەی درێژ کرایەوە، ساڵی 2015 ئەنجومەنی شوورای هەرێم ماوەکەی بۆ درێژکردەوەو کێشەی یاسایی لەپۆستەکەیدا دروستبوو، دوای ڕیفراندۆمی هەرێم و لە مانگی 10ی 2017دا دەستی لەکار کێشایەوە.
ماڵپەڕی: پوک میدیا[1]
هەفتەنامەی ژیان[2]
18-02-2018