ناو: ئەمەریکێ
نازناو: ئەمەریکێ سەردار
ناوی باوک: داڤرێشۆڤیچ
ڕۆژی لەدایکبوون: #08-02-1935#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-02-2018#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی پەمبەی سەر بە ئەراگاسۆتنێی ئەرمەنستان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری خارکۆڤی ئۆکراین
$ژیاننامە$
ئەمەریکێ سەردار، نووسەر، ڕۆژنامەوان، ڕەخنەگر و وەرگێڕی کورد، لە ساڵی 1935 لە گوندی پەمبەی سەر بە ئەراگاسۆتنێی ئەرمەنستان لەدایکبووە و هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. هێشتا منداڵە، باوکی شەهید دەبێت و ئەرکی بەخێوکردنی دەکەوێتە ئەستۆی دایکی. پاشان لە خوێندن بەردەوام دەبێت و ساڵی 1959 خوێندنی مێژوو لە پەیمانگە پێداگۆگی ئەرمەنستانێ تەواو دەکات. لەپاڵیشدا کاری بۆ ڕادیۆی یەریڤان دەکرد. لە ساڵی 1962 لە ڕۆژنامەی (ڕیا تازە) کار دەکات. پاشان دەبێت بە بەڕێوەبەر، لەگەڵیشیدا کاری وەرگێڕان دەکات. لە ساڵی 1991 تا 2006 دەبێت بە سەرنووسەری سەرەکی ڕۆژنامەکە، تا خانەنشینی.
-لە ساڵی 1965 دەبێت بە ئەندامی یەکێتی ڕۆژنامەوانی ئەرمەنستان.
-لە ساڵی 1995 دەبێت بە ئەندامی یەکێتی نووسەرانی ئەرمەنستان.
-لە هەشتاکاندا چەند خەڵاتێ وەردەگرێ لە پای کارەکانیدا.
-دوو جار بووە بە ئەندامی شاندی ئەنجوومەنی ڕۆژنامەوانی سۆڤییەت.
-لە ساڵی 1992 وە ئەو سەرۆکی سەروەرییە لە ڕۆشنبیرانی ئەرمەنستان.
-لە ساڵی 2009 خەڵاتێکی پایەدار وەردەگرێ لەلایەن سەنتەرێکی نێونەتەوەیی بیلۆگرافیا.
دوو جار سەردانی باشووری کوردستانی کردووە. تا ئێستا ساڵی (2019) 12 بەرهەم و ڕۆمانێکی چاپکراوە. بەرهەمی هەیە بە زمانی ڕووسی.
ڕۆشنبیری کورد، ئەمەریکێ سەردار لە ڕێکەوتی 19-02-2018 لە تەمەنی 83 ساڵیدا، کۆچی دوایی کردووە. [1]