دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
#وەزارەتی داد#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ساڵی 2017دا ئەنجامدانی تاوان لە هەرێم بە ڕێژەی 111% زیادیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوبات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزارەتی داد ئامارو کارو چاڵاکییەکانی ساڵی 2017ی بڵاوکردەوە، لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا نەریمان تاڵیب، وتەبێژی وەزارەتی داد ڕایگەیاند لە مێژووی وەزارەتی داد بۆ یەکەمجارە داهاتی وەزارەت لە خەرجییەکان زیاتربووە، بەجۆرێک بە ڕێژەی 21% داهات زیادیکردووە، داهاتی ساڵی ڕابردووش 130 ملیار دینار بووە.
وتەبێژی وەزارەتی داد، ئەوەشی خستەڕوو، داواکاری گشتی لە ساڵی 2017 وردبینی زیاتر لە هەزارو 401 دۆسیە کردووە کە سزاکەیان لە 15 ساڵ بووە، یاخود تاوانی تیرۆر بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی تاوان111% زیادیکردووە.
ئاماژەشی بەوەکرد، دەستەی نەوجەوانان لە داواکاری گشتی لە ساڵی 2017، 926 دۆسیەی وردبینی ئەنجامداوە بە سزایی ئازادی بەندکردن، تاوانی نەوجاوانانیش لە ساڵی پار 60.7% زیادیکردووە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی داد، ئاشکراشیکرد لەساڵی 2017 دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی 580 دۆسیەی لە بەرژوەندی مافی گشتی و هاووڵاتیان جولاندووە.
دەڵێت لە ساڵی 2017 زیاتر لە 49 هەزار مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنی خانووبەرە لەسەرتاسەری هەرێم ئەنجامدراوە، ئه و ڕێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی 2016، 3.6% کەمیکردووە.
وتیشی وەزارەتی داد دەتوانێت ساڵانە بە داهاتەکانی خۆی خەرجی و موچەی سەرجەم کارمەندەکانی دابینبکات، دەشتوانێت 21% ئه و داهاتە بۆ حکومەت بگەڕێنێتەوە.[1]
#21-02-2018#