لە 36ەمین ڕۆژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر #عەفرین#، =KTML_Mark_Begin=سوپای تورکیا ڕایگەیاند هەزار و 1931 چەکداری یەپەگە کوژراون. بەپێی ئامارێکی هەسەدەش 889 سەربازی تورکیا و چەکدارانی سوپای سووریای ئازاد کوژراون=KTML_Mark_End=.
ئەمڕۆ شەممە 24-2-2018، سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا لە 36ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا ڕایگەیاند، پێشڕەوییەکان لە پێنج میحوەرەوە بەردەوامن بەتایبەتی لە هەردوو میحوەری جندرێس و ڕەجۆ. یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان بەشێوەیەکی چڕ پێگەکانی یەپەگە تۆپباران و بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە 58 چەکداری یەپەگە کوژراون.
هەر بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی سوپای تورکیا، لە ماوەی 36 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەی ئه و #شەڕڤان#انەی یەپەگە کە لە عەفرین کوژراون، گەیشتووەتە هەزار و 931 شەڕڤان.
بەپێی ئاماری فەرماندەیی هەسەدە، 98 شەڕڤان، 889 سەرباز و چەکداری ئۆپۆزیسیۆن لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین کوژراون. لە بەرامبەردا تورکیا کوژرانی 32 سەرباز و 69 چەکداری ئۆپۆزیسیۆن و برینداربوونی 170 سەرباز و 214 سەربازی ڕاگەیاندووە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی عەفرین ڕایگەیاندووە، لە 28 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا 170 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و 460 کەسی دیکەش برینداربوون. نزیکەی 140 کەس لە قوربانییەکان ژن و منداڵن. بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هەرێمی عەفرین، 60 هەزار کەس لە عەفرین ئاوارەبوون.[1]
#24-02-2018#