گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە دژی سوپای تورک چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە ڕۆژەکانی 23 و 24ی شوباتدا لە دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی سەربە شارۆچکەی چەلێی #جولەمێرگ# چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سوپای تورک درا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورک کوژران، بەڵام ژمارەیان بەدروستی نەزانراوە.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: هەر دوێنێ کاتژمێر 12:30ی نیوەرۆ، گەریلاکانمان لە گردی مێرگانیشی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا ژمارەیەک لە سەربازەکانی سوپای تورک کوژران و برینداربوون.
لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاند: 23ی شوبات کاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆ هێزەکانمان لە تەپەسۆری سەربە چەلێ چالاکییان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، ئەنجامی ئەو چالاکییە تا ئێستا نەزاندراوە.[1]
#25-02-2018#