قەسەدە ئاشکرایکرد، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە عەفرین، 44 سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و 2 ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێنراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەده، بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی 24 کاتژمێری ڕابردووی بەرخۆدانی عەفرینی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕایگەیاندووە: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ناوەندی عەفرین کە نزیکەی 500 هەزار کەسی تێدا دەژی، لە لایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنووسرەوە تۆپباران دەکرێت.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:20%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞ =KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری عەفرین، 44 سەرباز و چەتەی تورک کوژراون و 2 ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێنراون=KTML_End==KTML_Quote_End=
ئەوەش هاتووە: هێزەکانمان پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە دەوروبەری گوندی چەقەلا-ی سەر بە شارۆچکەی شییە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیان تێکشکاند 3 چەتە کوژران، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ماوە بە ماوە ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: دوێنێ شەڕڤانانمان لە شەڕێکدا لە گوندی ئۆمەرا-ی سەر بە شەرا گوزیان لە سوپای تورک و چەتەکانی وەشاند و 35 سەرباز و چەتەی تورک کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی داگیرکەران بە تەواوی تێکشکێنراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەدنراوەکەی قەسەدە-دا هاتووە: هێزەکانمان شەوی ڕابردوو لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا و لەئەنجامدا 6 چەتە کوژران، هەروەها چالاکییەک لە دژی بارەگەیەکی چەتەکانی ئەلنووسرە و داعش لە دەوروبەری گوندی جەلەمێ ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران.
قەسەدە، ئەوەشی خستووەتەڕوو: هێزەکانمان لە دەوروبەری شارۆچکەی عەزاز لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گورزی قورس بەر داگیرکەر کەوت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، لەماوی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و بەرەکانی شەڕ، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.[1]
#25-02-2018#