$باکووری کوردستان$
- دادگای پێداچوونەوە بە دۆسیەی #سەلما ئیرماک#، نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.[2]
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە چەلێی سەربە #جولەمێڕگ# فرۆکەیەکی سیخوڕی سوپای تورکیان لە جۆری درۆن تێکشکاند.[4]
$باشووری کوردستان$
- چلەی ماتەمینیی یاریزانی بەناوبانگی #سلێمانی# #حەمەی عەبۆل# لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.[1]
- مامۆستایانی ناڕازی #هەڵەبجە# گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند هەر هەوڵێکی حکومەت بۆ شکاندنی بایکۆت بەبێ دەستکاریکردنی مووچەکانیان بێئاکام دەبێت.[2]
- #ڕێزان شێخ دلێر#، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات سەرۆک وەزیرانی عێراق پیلانێکی مەترسیداری لە دژی هەرێمی کوردستان بەدەستەوەیە و ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک بنێرێت.[2]
- فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بە گرنگییەوە باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی وڵاتەکەی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە. لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر #عەفرین# کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش هەیە.[3]
- هیومان ڕایتس وۆچ لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، باسی لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە.[4]
- ئاژانسی هەواڵی ڕۆيتەرز بڵاويکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق، بەمەرج ڕێگر نييە لەوەی کۆمپانيای ڕۆسنەفتی ڕوسی لە کێڵگە نەوتييەکانی #کەرکووک#دا کار بکات.[2]
- #سروە عەبدولواحید#، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت دەستبەرداری فراکسیۆنی گۆڕان نابن، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەم وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕادەگەیەنم. ڕونیشیکردووەتەوە خۆکاندیدکردنم لە هاوپەیمانی نەسر بۆ تێپەڕاندنی سنوری شوێن و تایەفی و نەژادی بوو، بۆ ئەوەشبوو کە نوێنەرایەتی سەرجەم عێراق بکەم نەک پێکهاتەیەکی دیاریکراو.[2]
- کاتژمێر 2:30 خولەک بە ئامادەکاریی دەستەی پشتیوانی لە عەفرین لە هۆڵی مەشق و ڕاهێنانی میدیایی لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییی لە شاری #هەولێر#، کۆنفرانسێک بە ناونیشانی خوێندنەوەیەکی یاسایی بۆ تاوانەکانی توکریا بۆسەر کانتۆنی عەفرین دەستیپێکرد.[4]
- #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە تەنها بەقسە باسی ناکەین، بەڵکو بە کردار هەنگاومان ناوە بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی #بندیوار#، لە پرۆسەی بایۆمەتریش توانیمان زیاتر لە پەنجا هەزار موچەخۆری بندیوار و وەهمی بدۆزینەوە.[4]
- ژمارەیەک چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا و دروشمیان دژ بە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بەرزکردبووەوە.[2]
- کۆمەڵەی جیهانیی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکان (وان ئیفرا) خەڵاتی باشترین سۆشیاڵ میدیای لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ساڵی 2017 بەخشییە ڕووداو.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ سوپای تورک شارۆچکەی بەدینای بە چڕی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی عەبدۆ ڕەشید بە سەختی برینداربوو.[4]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزە داگیرکەرەکان هەوڵی هێرشێکیان دا بۆ سەر گوندی عەلی جەرا سەربە بلبلێ، ڕووبەڕووی چالاکیی شەرڤانان بوونەوە، لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکا و چوار سەرباز و چەتە کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.[4]
- ڕێکخراوی ئامنستی ئینتەرناشناڵ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، باسی کۆمەڵکوژیی حکومەتی تورکی لە عەفرین کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو کۆمەڵکوژییە بووەتە مەترسی لە سەر گیانی سەدان هاوڵاتیان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە ئاگربەست بۆ سەرتاسەری سوریایە و پێویستە تورکیا باش لە پەیمانەکە تێبگات.[4]