ساڵانە بەشێوەی مامناوەند 500 کەس لە پارێزگای #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیان لەدەست دەدەن، بەپێی ئامارێکی فەرمیش لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا 422 کەس بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە. ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 8% کەمتر بووە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon= %=KTML_Quote_Content==KTML_Red=22%ی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای ورمێ بەهۆی خراپبوونی ئەندازیاریی ڕێگاکانە و 70%ی ئوتۆمبێلەکانیش کە لە پارێزگای ورمێدا هاتووچۆ دەکەن، ستانداردی پێویستیان نییە=KTML_End==KTML_Quote_End=
سەرهەنگ کەمال حوسێنزادە، جێگری فەرماندەی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێ دەڵێت، 22%ی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای ورمێ بەهۆی خراپبوونی ئەندازیاریی ڕێگاکانە و 70%ی ئوتۆمبێلەکانیش کە لە پارێزگای ورمێدا هاتووچۆ دەکەن، ستانداردی پێویستیان نییە و دەبنە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ.
رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش شێرپەنجە و جەڵتە سێیەم هۆکاری مردنە، تەنیا ساڵی هەتاویی ئەمساڵ 15 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە، ئەگەر ئەم ڕێژەیە بە قوربانییانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بەراوردبکرێت، وەک ئەوە وایە هەر دوو ڕۆژ جارێک فڕۆکەیەک لە ئێران بە 88 سەرنشینەوە بکەوێتە خوارەوە.[1]
#05-03-2018#