بەرخودانی سەردەم لە #عەفرین#، سەرکەوتووانە 45 مین شەو و ڕۆژی پڕ کردوە و ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی - قسەدە، ئاماری 24 کاتژمێری شەڕ و پێکادان و بەرخودانی عەفرینی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
$بەرەی شەرا$
لە دەورەبەری گوندی چەما، هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا هەوسڵی پێشڕەویان داوە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە لێیان دراوە و پاشەکشیان پێ کراوە و ماشێنێکی سەربازی بەسەرنشینەکانیەوە تەقێندرایەوە.
لە هەمان هەرێمدا، گوندە ئێزیدنیشینەکانی وەک، سینکا، بافلۆن، مەیدانکێ، و ناوەندی شەرا شەڕ بەدژواری تا ئەم ساتانە بەردەوامە.
$بەرەی جەندریسێ$
ئەرتەشی تورک لە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی کەفەر سەفێ، مەسەکێی لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان کردوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی بە شیکیان ژمن و منداڵن شەهید و برییندار بوون و گەلێک خانووی هاوڵاتیان ڕوخاون.
$بەرەی ڕاجۆ$
لە زەمین و ئاسمانەوە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی مەیدان ئەکبەسێ و بەربانێ، لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆرودمان کراون و بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون و زیانی زۆریش وەبەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
$بەرەی ماباتا$
لە زەمین و ئاسمانەوە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی دەوروبەری، لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆرودمان کراون و بەو هۆیەوە زیانی زۆر وەبەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.
$بەرەی بلبلێ$
لە زەمین و ئاسمانەوە ناوەندی ناوچەکە و گوندەکانی بیرمەجێ، شیتکا و میرکان، لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆرودمان کراون و بەو هۆیەوە زیانی زۆر وەبەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.[1]
#05-03-2018#