دواڕۆژ، ڕاپۆرتی #زریان محەمەد#
لەگەڵ ئەوەی لە مانگی شوباتدا بۆ چەند هەفتەیەک نرخی زەوی بەشێوەیەکی لە ناکاو بەرزبووەوە و بازاڕی کڕین و فرۆشتن زیادیکرد، بەڵام لە ئێستادا ئەو بازاڕە وەستاوە.
نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی پێیانوایە بەرزبونەوەی نرخی زەوی لەمانگی شوباتدا دەگەڕێتەوە بۆ دەنگۆی ناردنی مووچە لە بەغداوە، بەڵام ڕاستنەبوونی ئەو دەنگۆیانە بازاڕی وەستاندەوە.
کاوان ئەحمەد، خاوەنی نوسینگەیەکە و دەڵێت لە مانگی دووی ئەمساڵدا دەنگۆی ناردنی پارە لە بەغداوە وای لە بازاڕکرد خەڵک ئەو پارەیەی هەبوو بیدات بە پارچەیەک زەوی کە نرخەکەی زۆر گران نەبوو.
دەشڵێت ئەو زەویانەی لەوکاتەدا زیاتر دەفرۆشرا کە نرخەکانیان لە نێوان 15 هەزار دۆلار بۆ 25 هەزار دۆلار بوو، بەمەش جوڵەیەک کەوتەوە بازاڕ و کۆمەڵێک پارە هاتەوە بازاڕ، بەڵام ئەو پارانەش جارێکی تر لەناو ماڵەکاندا وەستاوەتەوە، چونکە بازاڕەکە وەستاوەتەوە و مامەڵەکردن بە زەویەوە ناکرێت.
ئەو خاوەن نوسینگەیە پێیوایە لەکاتی گەرمەی بازاڕدا زەوی بەپێی شوێنەکان لە نێوان (چوار بۆ شەش هەزار دۆلار) زیادیکردبوو، بەڵام لەئێستادا ئەو نرخانە وەستاوە، چونکە نە کڕیار هەیە نە فرۆشیارو بازاڕەکە وەستاوە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:55%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📉=KTML_Quote_Content==KTML_Red=خانووی کرێ نیواونیو دابەزیوە، پێشتر ئاوارەی شارەکانی عێراق زۆربوون خانووی سەربەخۆ 600 هەزار دینار کرێی دەکرد، بەڵام ئێستا بە 300 هەزار دەدرێت بەکرێ، شوقە دەدرا بە 350 هەزار ئێستا بە 200 هەزار دینار، هەموو ئەمانە پەیوەستە بە (داوا و خواست) ئێستا ئەمە وەستاوه و نرخی زیاتر دابەزاندووە=KTML_End==KTML_Quote_End=
ئاماژەی بەوەشدا، خانووی کرێ نیواونیو دابەزیوە، پێشتر ئاوارەی شارەکانی عێراق زۆربوون خانووی سەربەخۆ 600 هەزار دینار کرێی دەکرد، بەڵام ئێستا بە 300 هەزار دەدرێت بەکرێ، شوقە دەدرا بە 350 هەزار ئێستا بە 200 هەزار دینار، هەموو ئەمانە پەیوەستە بە (داوا و خواست) ئێستا ئەمە وەستاوه و نرخی زیاتر دابەزاندووە.
جوڵەی کڕینی خان و زەوی پەیوەستە بەهەبوونی مووچە و دڵنیایی هاووڵاتیان لەبازاڕدا ڕەوشی سیاسی کوردستان و عێراق لەئێستادا وەک پێویست نییە، بۆیە هاووڵاتیانیش لەکڕین و فرۆشتنی موڵک دوودڵن.
کڕیارێک پێیوایە لەئێستادا نرخ باشە بۆ کڕینی زەوی، بەڵام خاوەن زەوییەکانیش بەهۆی هەرزانی نرخەوە زەوییەکانیان نافرۆشن.
شەماڵ کەریم، کە سەرقاڵی دەستکەوتنی پارچە زەوییەکە تا بیکڕێت، دەڵێت دەمەوێت پارچە زەوییەکم دەستبکەوێت تا بیکڕم، بەڵام خاوەن زەوییەکان نایانەوێت زەوییەکانیان بفرۆشن، چونکە لەڕووی نرخەوە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، پێشتر زەوییەکە بایی 25 هەزار دۆلاربووە، ئێستا 20 هەزار دەکات، بۆیە ئامادەنییە زەوییەکی بەزەرەر بدات، بەمەش بازاڕ ڕاوەستاوە و کڕین و فرۆش جێگیرنیە.
شارەزایانی ئابوریش دەڵێت ڕاگەیاندن کاریگەری زۆرە لەسەر جوڵەی بازاڕ.
یوسف شەریف، شارەزای ئابووری بەدواڕۆژی وت هەمیشە ڕاگەیاندنەکان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر جوڵەی بازاڕ و ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکرایەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایانگەیاند، بۆ پێدانی موچە ڕاگەیاندنەکان کاری زۆریان لەسەر کرد، بەوەش جوڵەی خستەوە بازاڕ.
وتیشی هۆکارێکی تر ئەوەبوو کە لەکوردستاندا خەڵک بڕوای بە بانکەکان نییە و پارە لە بانکەکان دانانێن ئەو کەسانەی پارەیان هەبوو لەکاتی دەنگۆی ناردنی موچە لە بەغداوە بۆ کوردستان، ئەو کەسانە پارەکانیان خستە بازاڕەوە بۆ کڕینی زەوی تا بتوانن هەلێک بدۆزنەوە، دواتر قازانجێکی باش بکەن، بەمەش بازاڕ جوڵەی تێکەوت و دوای نەناردنی مووچە لە بەغداوە، جوڵەی کڕین و فرۆشتنی زەویش وەستاوە.[1]
#06-03-2018#