دواڕۆژ،
ئاوارە حەمیدئاوارە حەمید
لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرایەتی وڵاتان کۆبوەوە و داوایان لێکرا کار بکەن لەسەر دۆزینەوەی ژنانی
ئێزدیئێزدی کە لەشەڕی
داعشداعش ونبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئازاری 2018، لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند و وتی لە کۆبوونەوەکە داوامان لە کونسڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کرد کە هاوکارمانبن لە دۆزینەوەی سێ هەزار منداڵ و ژنی ئێزدی کە لە شەڕی چەکدارانی داعش ونبوون و هیچ سۆراغێکیان نییە.
وتیشی لەدوای کاردانەوەکانی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم و
16ی ئۆکتۆبەر16ی ئۆکتۆبەر پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی
خورماتووخورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کراوە، بۆیە ڕاپۆرتێکمان دایە دەستیان لەسەر ئەم بابەتە کە پێشتر سەردانی مەیدانی ئەو ناوچانەمان کردبوو.
باسی لەوەشکرد کە داواکاریی ئێمە ئەوەیە فشار لەسەر حکومەتی ناوەند دروستبکرێت، بۆ ئەوەی ژیانی ئەو ژنانە سەلامەت بێت و بارودۆخ ئاسایی بکرێتەوە و بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان.
[1]
06-03-201806-03-2018