ڕۆژنیوز، بڕیار محەمەد
چارەنووسی 335 ملیۆن دۆلاری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و ڕۆشنبیری و دۆسیەکانی داناغاز نادیارە و سکاڵا لەسەر هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەنجوومەنی نەوت و غازی حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ، لەبەردەم بینای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، #ئومێد حەمەعەلی#، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر بڕێکی زۆر پارەی ونبوو ئاشکرا کرد.
ئومێد حەمە عەلی ڕایگەیاند: لە بەدواداچوونی ئەو پارانەی بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و ڕۆشنبیری و دۆسیەکانی داناغاز تۆمارکراون دەرکەوتووە کە نزیکەی 335 ملیۆن دۆلاری پارەی تەرخانکراو دیارنیە، تەنها 15 ملیۆن دۆلار بوونی هەیە ئەوەیتر ونە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی وتیشی: نووسراومان ئاڕاستەی ئەنجومەنی نەوت و غاز و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە و ئەوان بێ ئاگایی خۆیان لەو پارانە دەربڕیووە، بۆیە ئێمەش داوای یاساییمان لە دژیان جوڵاندووە و داوامان لێکردوون ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن.[1]
#06-03-2018#