ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕ و بەرخۆدانی #عەفرین# لە بەرانبەر داگیرکاریی تورکیای بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی قەسەدە:
هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی عەفرین و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
$عەفرین$
تۆپبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر ناوەندی شاری عەفرین بەمەبەستی کۆچبەرکردنی هاوڵاتیانی سیڤیل بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ بەیانی دوو تۆپ بە ناوەندی شاری عەفرین کەوتن، لە ئەنجامدا چەند هاولاتییەکی سیڤیل بریندار بوون کە لەنێویاندا منداڵ هەبوون.
$شەرا$
لە گوندەکانی شەرا لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی شەڕ ڕوودەدات. بەتایبەت بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی مەتینا شەڕی قورس ڕوویدا. هاوکات فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەر بەیانیی ئەمڕۆ گوندی ئەلچیا-یان بۆردومان کرد. هەروەها لە شەوی ڕابردووەوە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی سینکا، مەیدانکێ و ناوەندی ناوچەکەیان بۆردومان کرد.
$ڕاجۆ$
دوێنێ تا درەنگانی شه و فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەوروبەری ناوچەی ڕاجۆ و گوندەکانی دەوروبەرییان بۆردومان کرد.
$بلبلێ$
هەموو گوندەکانی بلبلێ لە شەوی ڕابردووەوە تۆپباران دەکرێن.
$جندرێس$
سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ناوەندی ناوچەی جندرێس، گوندەکانی دەوروبەری و بەتایبەت گوندی دەرویش-یان تۆپباران کرد.
هەروەها فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەر ناوەندی ناوچەی جندرێس-یان بۆمباران کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی سیڤیل بوونە قوربانی و تەرمی قوربانیان کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، هێشتا لەژێر داروپەردووی ڕووخاودان.
هەروەها گوندی مسکی لە دوێنێوە هەتا ئێستا تۆپباران دەکرێت. لە هەمان کاتدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەر گوندی فراری -یان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا هاوڵاتیانی. سیڤیل کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، بوونە قوربانی.
$شیێ$
لە شەوی ڕابردوو هەتا بەیانی ئەمڕۆ ناوەندی ناوچەی شیێ و گوندەکانی دەوروبەری هێرشی ئاسمانییان دەکرێتەسەر. لە هەمان کاتدا ناوەند و گوندەکان تۆپباران دەکرێن. بەتایبەت گوندی ئەرەندێ بەچڕی بۆردومان کرا.
$ماباتا$
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر گوندەکانی بەریمجە، میرکان و شیکتا-یان بۆردومان و تۆپباران کرد.[1]
#06-03-2018#