هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ژمارە 2401ی بۆ ئاگربەست لە سووریای پەسەند کردووە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە دڕندایەتیی خۆی دژی هەرێمی #عەفرین# و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات. سوپای تورکیای داگیرکەر هەموو تەکنەلۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی عەفرین بەکاردێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕەوا بەکاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە.
1. شاری عەفرین: سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامە لە کردنەئامانجی هاوڵاتیانی سیڤیلی شارەکە. شەوی ڕابردوو تۆپبارانی گەڕەکی ترندێ کرا، لە ئەنجامدا 3 منداڵی خێزانێک شەهید بوون.
2. شەرا: هێزەکانمان نیوەڕۆی دوێنێ چاودێری جموجۆڵی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی جەبهەت ئەلنووسرە\داعش-یان کرد لە گوندی مەتینا و لەگەڵیان ڕووبەڕووی شەڕ بوونەوە. لە ئەنجامدا 7 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران.
لە دەوروبەری گوندی مەرەسکێ، لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی تا درەنگانی شه و شەڕ بەردەوام بوو. گورزی قورس لە دوژمن وەشێنرا و زیانی زۆری گیانی و مادییان پێگەیشت.
کاتژمێر 4ی شەو، فڕۆکەکانی تورکیای داگیرکەر گوندی مەریەمین، قۆرتۆقلاقێ و قەرەتەپە-یان بۆمباران کرد. 10 بۆمب بەر گوندەکان کەوتن. هاوکات لەگەڵ تۆپباراندا، لە دەوروبەری ئه و گوندانە شەڕ لە ئارادابوو و چەکی قورس بەکارهێنرا.
لە ئەنجامی بۆمباراندا، ژمارەیەک سیڤیل بوونە قوربانی، هەروەها فڕنی گوندەکە بەتەواوی ڕووخێنرا. تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە تۆپباران بەردەوامە.
فڕۆکەکانی تورکیای داگیرکەر دەوروبەری ڤێلات ئەلقازی کە دەکەوێتە بەرانبەر مەریەمینێ-یان بۆمباران و تۆپباران کرد، له و بەرەیە شەڕ ڕوویدا.
لە دەوروبەری گوندی ئەلمەزرە، هێزەکانی ئێمە چاودێری گرووپێکی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان کرد و لەگەڵیان ڕووبەڕووی شەڕ بوونەوە. لە ئەنجامدا گورز لە گرووپەکە درا و چەندین کەسیان کوژراون و بریندار بوون.
3. جندرێس: لە چوارچێوەی هەڵوێستە فیداکارییەکانی بەرخۆداندا، یەکێک لە شەڕڤانەکانمان لە بەرانبەر سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی جەبهەت ئەلنووسرە\داعش بەبێ ئەوەی یەک هەنگاو پاشەکشە بکات، چەندین ڕۆژ شەڕی کرد. هەڵوێستی شۆڕشگێڕیانەی خۆی لە بەرانبەر داگیرکاری پیشان دا و بێ ڕادە خۆی ڕاگرت، تا ئه و کاتەی چەتەکان لێی نزیک بوونەوە. چەتەکان پێشبینییان دەکرد بتوانن بە ساغی ئه و شەڕڤانە بگرن، بەڵام شەڕڤانەکەمان لەنێو ئەوان خۆی تەقاندەوە و بەم چالاکییەی خۆی وانەیەکی بە دوژمن دا کە ئەم خاکە، خاکی فیداکارانە.
فڕۆکەکانی تورکیای داگیرکەر، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەوروبەری گردی قازلەق و گوندی کەفەرسەفرا بۆمباران و تۆپباران دەکەن. هەروەها بەسەختی شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. شەڕڤانانی ئێمە دەستنیشانیان کرد کە ژمارەیەک چەتە کوژراون. تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە شەڕ بەردەوامە.
4. بلبلێ: لەم بەیانییەوە تا ئێستا لە گوندی باخچە لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی شەڕ لە ئارادایە، فڕۆکەجەنگییەکان ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
لە گوندی بووکێ و ساریا شەڕ ڕوویدا و درێژەی کێشا. بەپێی زانیارییەسەرەتاییەکان له و شەڕەی کە تا ئەم ساتە بەردەوامە، لانی کەم 10 چەتە کوژراون.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی 4 ڕۆژدا لە بەرەکانی جندرێس، شەرا و بلبلێ، 313 سەربازی تورکیا و چەتەکانی کوژراون.[1]
#09-03-2018#