حەمەڕەزا ئیبراهیم ئەحمەد
ناسراو بە: حەمەڕەزای کادر، خاڵە، =KTML_Bold=لالە=KTML_End=
لە ساڵی (1950) لە #قەرەداغ# لە دایک بووە.
ساڵی (1966) پەیوەندی کردووە بە ڕێکخراوی قوتابییانەوە.
ساڵی (1970) بووە بە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی (1975) پەیوەندی کردووە بە #کۆمەڵەی ڕەنجدەران#ی کوردستانەوە.
ساڵی (1981) بووە بە پێشمەرگە لە هەرێمی (5)ی قەرەداغ،
ساڵی (1986) بووە بەڕابەری سیاسی تیپی (17)ی زمناکۆ.
ساڵی (1989) بووە بەلێپرسراوی پەیوەندییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە شاری #مەریوان#.
ساڵی (1991) بووە بە لێپرسراوی بەتالیۆنی (1) ڕێکخستن.
ساڵی (1992) بووە بە لێپرسراوی کۆمیتەی دەربەندیخان.
ساڵی (1993) بووە بە جێگری حەرەکاتی قیادەی ناوچەی کەرکووک.
ساڵی (1994) بووە بە لێپرسراوی کۆمیتەی (2) ی کاسبکاران.
ساڵی (1995) بووە بە لێپرسراوی کۆمیتەی پێنجوێن.
ساڵی (1997) بووە بە کارگێڕی مەڵبەندی شارەزور.
هەر لە ساڵی (1997) لە فەرماندەیی گشتی بووە بە لێپرسراوی مالیەی فەرماندەییەکان.
ساڵی (2006) پاڵێوراو بووە بۆ مەڵبەندی شارەزور لەسەر لیستی ڕیفۆرم.
ئێستاش ئەندامی (چڤات) ی بزووتنەوەی گۆڕانە.
پێنج خوشکی هەیە و هیچ برایەکی نییە، واتا تاقانەیە.
لە وڵاتی سوید دادەنیشێت خێزاندارە و خاوەنی 8 منداڵە چوار کوڕ و چوار کچ. کوڕە گەورەکەی هونەرمەند (#شاخەوان حەمەڕەزا#) یە.