پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بەپێی ماددەی (78) لە دەستووری عێراق و بەپێی بڕیاری ژمارە (305) ی ساڵی 2017 ی ئەنجوومەنی وەزیران، لە پەرۆشیمان بۆ ئاسانکردنی گەشتی هاووڵاتیان لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، دوای وەڵامدانەوەی دەسەڵاتە نیوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕادەستکردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکە بۆ دەسەڵاتی فیدراڵی بەپێی دەستوور، بڕیارمان لەسەر ئەم خاڵانە دا:-
یەکەم. دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تایبەت بەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کە تێیدا سەرپەرشتی و دەسەڵات لەژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵیدا دەبێت. هەروەها دیاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بەڕێوەبەرایەتییەوە و تەنسیبکردنی فەرمانبەران، ڕێکخستنیان و سوودوەرگرتن لەو پێکهاتانەی ئێستا هەیە لەژێر دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆی فیدراڵیدا دەبێت، پاش دووبارە ڕێکخستنەوە و هەیکەلیەت و پەیوەستی بە دەسەڵاتی فیدرالی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:-
1- بەشی پاراستنی تایبەتی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەولێر پەیوەست دەبن بەو بەڕێوەبەرایەتییەی سەرەوە.
2- بەڕێوەبەری بەشی پاراستن دەبێت ئەفسەر بێت و نابێت پلەکەی لە (عقید) کەمتر بێت، جێگرەکەشی نابێت پلەکەی لە (مقدم) کەمتر بێت، هەردووکیان لەلایەن وەزیری ناوخۆی فیدڕاڵەوە هەڵدەبژێرێن.
3- دەبێت فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو پاپەندبن بەو پۆشاکەی دیاریکراوە بۆ هێزی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناخۆی فیدڕاڵ بەپێی ڕێنماییەکانی ژمارە (7) بۆ ساڵی 2014.
دووەم: سیستەمی چاودێری (البایسز) دەبەسترێت بە سیستەمی سەرەکی لە بەغدا کە تایبەتە بە فڕۆکەخانەکان و دەروازەکانی هەرێم بەوشێوەیەی لە دەروازەکانی دیکەی عێراق کاری پێدەکرێت.
سێیەم: فەرمانگەی پاسپۆرت و جنسیە و فەرمانبەرەکانیان لە هەولێر و سلێمانی دەبەسترێن بە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵ بەپێی یاسا.
چوارەم: لیژنەی هونەری سەر بە دەستەی گشتیی گومرگ سەرپەرشتی هەناردەکردن و هاوردەکردنی شتومەک دەکات لە هەردوو فڕۆکەخانەکە، پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە هاوردەی خۆماڵی و بیانی و پشکنینی ڕەزامەندییەکان بەپێی پسپۆرییەکان و، هەروەها بەپێی ئەو بڕیارانەی لە کتابی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا هاتوون کە بە ژمارە (126) لە ڕێککەوتی #09-05-2011# دەرکراوە.
پێنجەم: ڕێگە بە گەشتە ئاسمانییە نێودەڵەتییەکان دەدرێت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم، ئەمەش بەپێی ڕەزامەندییەکانی دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی فیدراڵی و پاش تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئەم فەرمانە دیوانییە، بە مەرجێک لە یەک هەفتە تێپەڕنەبێت لەو بەروارەوە.
شەشەم: لیژنەیەکی باڵا بۆ سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم پێکدێت، بۆ دڵنیابوون لە پاپەندبوونی بە ڕێنماییە فیدراڵییەکان، نوێنەری گشت دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی ناوەند لەخۆدەگرێت و هەرێم ڕاپۆرت بەرزدەکاتەوە بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان یان هەرکەسێکی تەخویلکراو.
#13-03-2018#