لە سییەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە#ی شەهیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە دادەنەوێنین، بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە یادی ئه و شەهیدە نەمرانە لە ساوایان، منداڵان، ژنان، پیاوان، گەنجان و پیران دەکەینەوە کە لە ماوەی تەنیا چەند خولەکێکدا سەرلەبەیانیی 16ی ئازاری 1988 بوونە قوربانیی دڕاندایەتیی یەکێک لە هەرە ڕژێمە دکتاتۆرییەکانی مێژوو، لەبەر هیچ شێتک نا، تەنیا لەبەر ئەوەی کورد بوون.
لە کاتێکدا تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید پێنج هەزار شەهیدی بەدوای خۆیدا جێهێشت، نزیکەی دە هەزار برینداریشی خستەوە بۆ ئەوەی تا ماون ژیانێکی پڕ لە مەینەتی بژین و لە ژان و ئازار بترازێ، هیچ چێژێک لە ژیان نەبینن و ببنە گەواهیی ئه و تاوانە گەورەیەی دژی مرۆڤ و سروشت و ژیان لەبەر چاوی جیهان ئەنجام درا و ئەوسا کەس لێی نەهاتە دەنگ، تاوانێک کە مەزلوومیەتیی گەلی کوردستان و دڕاندایەتیی دەسەڵاتی ئەوسای بەغدای بە هەموو جیهان نیشان دا.
لەم یادە سامناک و خەمناکەدا، دووپاتی دەکەنیەوە کە ئەوەی لە توانادا بێت بۆ خزمەتی هەڵەبجە درێغی ناکەین و جارێکی دیکەش داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین ئەرکی سەر شانی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە جێبەجێ بکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕێگه نەدات جارێکی دیکە تاوانێکی له و جۆرە لە هیچ شوێنێکی سەرزەمین دووبارە ببێتەو.
نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان
#16-03-2018#