KMMK: مانگی سووری کورد ئاماری جینایەت وکوشتارەکانی حکوومەتی تورکیای دژبە هاوڵاتیانی کانتۆنی #ئەفرین#ی ئامادە وبڵاو کردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆڕتی شۆرای تەندرووستی کانتۆنی ئەفرین، لەماوەی 52ڕۆژ هێرشی داگیرکەرانەی حکوومەتی تورکیا وچەتەگرێدراوەکانی ئەو وڵاتە دژبە عەفرین، 232 کەس خەڵکی مەدەنی وبۆ وێنە 35منداڵ و29ژن گیانی خۆیان لەدەست داوە.هێرشەکانی ئەم وڵاتە کە ئەندامی ناتۆیە بووە بەهۆی برینداربوونی 668 کەس کەبریتییە لە 90 منداڵ و100ژن.تورکیا لەهێرشەکانی بۆ ناوەندی شاری عەفرین، ناوچەکانی جندرێس، شییە،ڕاجۆ، بلبلە،مابتا، شەرا، شەراوا وگوندەکانی سەربەو ناوچانە دانیشتوانی سڤیلی ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانج.
تەرمگەلێکی هەرە زۆر هێشتا نەدۆزراونەتەوە وبەپێی بەڵگەکانی شۆرای تەندرووستی کانتۆنی عەفرین ومانگی سووری کورد لەو هێرشانەی لە 20ی ژانویە/30ی بەفرانبار، دژبە ناوەندنی عەفرین و 7بەشی ئەو هەرێمانە دەستی پێکردووە تاڕێکەوتی 6ی ماڕس واتە ماوەی مانگ ونیوێک، 22منداڵ، 28ژن و166 پیاو گیانیان لەدەست داوە. مانگی سووری کورد لقی عەفرین ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی قوربانیان پترە لەم ئامارانە و هێشتا زۆر تەرمی دیکە نادیارن.
نەوەد لەسەتی کوشتاری شارۆمەندان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە هاتۆتە ئاراوە،مانگی سووری کورد ئاماری ئەو قوربانیانەی کە لەماوەی 20ی ژانوویە و 10ماڕس لەناوەندی عەفرین و ناحییەکانی کوژراون بەشێوی لێک جودا تۆمار کردووە وبیری هێناوەتەوە کەپترلە 90لەسەتی کوژراوەکان لەلایەن فڕۆکەی جەنگی وفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هاتۆتە ئاراوە.
ئاماری 50ڕۆژەی مانگی سوور بەپێی داتاکانی مانگی سووری کوردی ڕێژە خەڵکانی سفیل کەلەم ماوەی زەمەنیە 20ی ژانوویە و 10ی ماڕس کوژراون یان بریندار بوون لەهەرکام لەناحییەکانی کانتۆنی عەفرین بەم شێوەیە:
ناوەندی عەفرین
منداڵ: 5 کوژراو، 12 بریندار
ژن: 1کوژراو، 8 بریندار
پیاو:4کوژراو 16بریندار
کۆی گشتی : 10کوژراو و36بریندار
ناحیەی جندرێس
منداڵ: 4کوژراو، 18بریندار
ژن :5 کوژراو، 18بریندار
پیاو: 17 کوژراو، 71بریندار
کۆی گشتی : 26کوژراو، 107 بریندار
ناحییەی شییە
منداڵ: 1کوژراو، 4بریندار
ژن: 3کوژراو، 9 بریندار
پیاو: 9کوژراو، 32بریندار
کۆی گشتی: 13 کوژراو، 45بریندار
ناحییەی ڕاجۆ
منداڵ:1 کوژراو، 14بریندار
ژن : 2کوژراو، 17برندار
پیاو: 7کوژراو، 81برندار
کۆی گشتی :10 کوژراو، 112 بریندار
ناحییەی مابتا
منداڵ: 6کوژراو، 2بریندار
ژن: 1کوژراو، 4بریندار
پیاو: 5کوژراو، 16 بریندار
کۆی گشتی: 12کوژراو، 22بریندار
ناحییەی بلبلە
منداڵ: کوژراو، 7برێندار
ژن:: کوژراو، 5بریندار
پیاو 3کوژراو، 15برینداڕ
کۆی گشتی: 3کوژراو،27بریندار
ناحییەی شەرا
منداڵ: کوژراو، 3بریندار
ژن:2کوژراو،3بریندار
پیاو 5 کوژراو، 21بریندار
کۆی گشتی: 7کوژراو، 26بریندار
ناحییەیشەراوا
منداڵ: 12کۆژراو، 18بریندار
ژن: 5کوژراو، 4بریندار
پیاو:4 کوژراو، 18بریندار
کۆی گشتی: 21 کوژراو، 40بریندار
هەرلەم پێوەندییەدا بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت پێشێل کرا وتورکیا درێژەی بە کوشتاری خەڵک دا
بەپێی داتاکانی شۆرای تەندرووستی کانتۆنی عەفرین لەماوەی 6ڕۆژدا(لەیەکەم تا 6ی ماڕس)پاش بڕیاردانی ئاگربڕی یەک مانگەی شۆرای ئەمنییەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکوومەتی تورکیا لەعەفرین وناوچەکانی سەربەو هەرێمە 20 کەسی خەڵکی سڤیل بۆوێنە3منداڵ، 5ژن و12پیاوی کوشتووە،،لە 6ی ماڕسەوە تا ئێستە ڕێژەیەکی بەرچاو خەڵکی سڤیل لەلایەن حکوومەتی تیرۆریستی تورکیا وچەتە گرێدراوەکانییەوە کوژراون.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
#13-03-2018#