- 18-03-2018
- 17-03-2018
- 16-03-2018
- 15-03-2018
- 14-03-2018
- 13-03-2018
- 12-03-2018
- 11-03-2018
- 10-03-2018
- 09-03-2018
- 08-03-2018
- 07-03-2018
- 06-03-2018
- 05-03-2018
- 04-03-2018
- 03-03-2018
- 02-03-2018
- 01-03-2018
- 28-02-2018
- 27-02-2018
- 26-02-2018
- 25-02-2018
- 24-02-2018
- 23-02-2018
- 22-02-2018
- 21-02-2018
- 20-02-2018
- 19-02-2018
- 18-02-2018
- 17-02-2018
19-03-2018
- 20-03-2018
- 21-03-2018
- 22-03-2018
- 23-03-2018
- 24-03-2018
- 25-03-2018
- 26-03-2018
- 27-03-2018
- 28-03-2018
- 29-03-2018
- 30-03-2018
- 31-03-2018
- 01-04-2018
- 02-04-2018
- 03-04-2018
- 04-04-2018
- 05-04-2018
- 06-04-2018
- 07-04-2018
- 08-04-2018
- 09-04-2018
- 10-04-2018
- 11-04-2018
- 12-04-2018
- 13-04-2018
- 14-04-2018
- 15-04-2018
- 16-04-2018
- 17-04-2018
- 18-04-2018
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی ئەبەخی سەر بە
وانوان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند سیاسەتمەدارێکی پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە و هەشت کەسیان دەستگیرکرد.
[3]📍عوسمان بایدەمیر بۆ تورک: ئێوە جگە لە ترازان هیچ بژاردەیەکی دیکە بۆ کورد ناهێڵنەوە!
-
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە و نوێنەری شاری (رحا) لە پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرت و ڕایگەیاند ئێوە جگە لە ترازان هیچ بژاردەیەکی دیکە بۆ کورد ناهێڵنەوە.
[1]
-
سەفەر چاغلەرسەفەر چاغلەر، لە زیندانیانی سیاسیی پەکەکە لە زیندانیی وان، بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن حکومەتی تورکەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و شەهیدبوو.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
سنەسنە، پێنج چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی موحسێن مورادی، ئاریوان شاکری، مێهران محەممەدی، عێرفان ساعدپەنا و سالار کازمی بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا. چوار کەس لەو چالاکانە پاش لێپرسینەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازاد کران، بەڵام عیرفان ساعدپەنا دەسبەسەر و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
[5]
باشووری کوردستان
- سەرەڕای ناڕەزایی حکومەتی هەرێم، ئیدارەی
گەرمیانگەرمیانیش ماتەمینیی فەڕمیی بۆ عەفرین ڕاگەیاند.
[2]❔ئاساییشی هەولێر ڕێگری کرد لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک!
- لە
هەولێرهەولێر، ئاساییش ڕێگری کرد لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکدا.[2]
-
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئاگری
نەورۆزنەورۆز لە چوارچێوەی چالاکییەکی ڕەسمیدا لە گردی مامەیارە دەکرێتەوە، بەڵام سەرجەم ئاهەنگ و خۆشییەکان لەو بۆنەیەدا بۆ ماتەمینی عەفرین ڕادەگیرێت.[1]
- دژی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، کارمەندانی تەندروستی لە دەڤەری ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامی ناوەندە تەندروستیەکانیان کرد.[1]
- دوو بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک شارۆچکەی
کەلارکەلار و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێکخستنی باری شەقام و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ڕۆژانی نەورۆزدا هەزار و 320 کارمەند لە ئەرکدا دەبن.[1]
- هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی گەیشتنە
کەرکووککەرکووک و بەپێی زانیاریەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگەکانی ڕاپەڕین و نەورۆز لە شارەکە دەبن.[3]
- دەستەی پیشتوانی لە عەفرین بە بەشداری چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم کونسڵخانەی ڕوسیا لە شاری هەولێر ئەنجامدا.[3]
- سەندیکا و ڕێکخراوە تەندروستیەکان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنن وەرگرتنی نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکان ڕاگرتووە و ڕاشیدەگەیەنن، لەمڕۆوە مانگرتنیان لە کار دەستپێکردووە.[1]
- لە گوندی حلەواتی ڕۆژئاوای کەرکووک، بەهۆی هێرشێکی چەتەکانی
داعشداعشەوە دوو هاوڵاتیی کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەیان هەزار ئاوارەی عەفرینی لە گوند و شوێنە چۆڵەکانی باکووری پارێزگای حەڵەب نیشتەجێ بوون، کارەساتێکی مرۆڤییانەی لێکەوتووەتەوە. نە خۆراکی پێویست و نە دەرمان و نە هیچ شتێکی پێویستیان نییە.[2]
⚠دەیان هەزار ئاوارەی عەفرینی لە گوند و شوێنە چۆڵەکانی باکووری پارێزگای حەڵەب نیشتەجێ بوون! پێویستیی زۆریان بە خۆراک و دەرمانە..
- باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی بۆمبڕێژکراو لەنێو شاری
عەفرینعەفرین تەقییەوە، بەهۆیەوە 11 کەس کوژران، زۆربەی کوژراوەکانیش چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریان.[2]
دەرەوەی کوردستان
- بەبۆمبی مۆلۆتۆف هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی تورکیا لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک.[1]
- مەراڵ ئاکشەنەر هاوسەرۆکی حزبی باش لە تورکیا ڕایگەیاند، 726 سەربازی سوپای تورکیا لە هێرشکردنە سەر عەفریندا کوژراون.
[4]
- پاتریک کۆکبۆرن، نووسەری بەشی سیاسیی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە وتارێکدا ئاشکرای کرد، کە ئەوانەی چوونەتە ناو عەفرینەوە هەمان چەتەکانی داعشن.[3]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، پاش عەفرین دەچینە منبج و
کۆبانێکۆبانێ و
قامیشلۆقامیشلۆ و دەشڵێت، شەوێک لەناکاو دەچینە
شەنگالشەنگال و
پەکەکەپەکەکە دەردەکەین.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیا و ئه و تاوانانەی کردوونی ئیدانە دەکات.[4]
- ژان ئاسێلبۆرگ، وەزیری دەرەوەی لوکزامبورگ دەڵێت، کە پێویستە ناتۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لێپرسینەوە لە ئەنقەرە بکات.[3]
- وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئیدانەی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکات و دەڵێت: پێشێلکاریی سەروەریی سوریا جێگای قبوڵ نییە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان