بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی #کەرکووک# بەرزبۆتەوە بۆ 425 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و بەشی زۆریشی بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەنێردرێت بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی.
رۆژنامەی (سەباح) لەسەر زاری کەریم حەتاب، بەرێوەبەری بەرهەم و دەرهێنانی لە وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، بەرهەمی نەوتی کەرکووک بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەنێردرێت، 100 هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی بێجی، 70 هەزار بۆ پاڵاوگەی سەلاحەدین، 30 هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەی سینیە و حەدیسە.
وتیشی، 100 هەزار بەرمیلیش ڕەوانەی پاڵاوگەی موسڵ و 52 هەزاریش بۆ پاڵاوگەی کەرکووک و 28 هەزار بەرمیلیش بۆ پاڵاوگەکانی کۆمپانیای قەیوان لە سلێمانی و 25 هەزار بەرمیل بۆ وێستگەی کارەبای قودس لە بەغدا دەنێردرێت.
حەتاب ئاماژەشیداوە بەرزبوونەوەی بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک دوای ئەوە دێت کە حکومەتی فیدراڵی دەستیگرتەوە بەسەر هەردوو کێڵگەی ئاڤانا و بای حەسەن.[1]
#19-03-2018#