پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەتەوەیی #نەورۆز#
سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، کارمەندانی دامودەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم.
ئەم جەژنە نەتەوەییە، بۆ ئێمەی گەلی کورد مانا و تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەلایەک دەستپێکی ساڵێکی نوێیە، لەلایەکی دیکەشەوه بەگژداچوونەوەی ستەم و بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازییە.
گەلی کوردستان ئێستا بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بە خۆڕاگری و ئیرادەی ئەم خەڵکە سەربەرزەوە بەرانبەر هەموو ئەوسەختیانە وەستاینەوە، بۆیە خەڵکە خۆڕاگرەکەمان شایستەی ڕێز و سوپاسە.
دڵنیایین دەرفەتی دەربازبوون له و گرفتانە و دابینکردنی ئایندەیەکی باشترمان لەپێشە، ئەوەش بە یەکڕیزی نێوماڵی کوردستان. لەم ڕوانگەیەوە، هیوادارم جەژنی نەورۆز ببێتە ئه و دەرفەتە بۆ یەکڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشەران، لەپێناو سەرخستنی ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز.
#مەسرور بارزانی#
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
#20-03-2018#