دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی (606.325) شەش سەد و شەش هەزار و سێ سەد و بیست و پێنج دۆلاری ئەمریکی وەک لیستی (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دووەمی دەرچوانی تواناسازی، کە تیایدا (52) دەرچوی تواناسازی لێی سودمەنددەبن.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی خوێندنیان بە سەرکەوتوی تەواوکردەوە و پاکتاوی داراییان ئەنجامداوە و پارەیان لەلای حکومەت ماوە، لیژنەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی (606325 دۆلار) بۆ لیستی (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دوەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی ئەوانەی کە بەسەرکەتوی خوێندنیان تەواوکردوە.
وتیشی (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دووەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی بڕەکەی بریتیە لە (606.325) شەش سەد و شەش هەزار و سێ سەدو بیست و پێنج دۆلاری ئەمریکی، بۆ ئەوەش (52) دەرچوی بەرنامەی تواناسازی لێی سودمەنددەبن، کە وەک قۆناخی یەکەم (50%) کۆی شایستە داراییەکانی کاندیدانی دەرچوی تواناسازی خەردەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئه و دەرچوانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکات، که ناویان لە لیستی (2)ی ساڵی (2018)ی تایبەت بە گروپی دووەمی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی هاوپێچداهاتوە، ژمارەیان (52) دەرچووە، لە ڕێکەوتی (8/4/2018)ە سەردانی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پێدانی مافە داراییەکان بەپێی ئەم خشتەو تێبینیانەی خوارەوە.
ڕونیشی کردەوە، ئەوانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە پێویسته خۆی سەردانی ژووری ژمارە (56) لە دیوانی وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی شایستە داراییەکان.
· پاسپۆرتی ڕەسەن و کۆپیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لاپەڕەی یەکەم لەگەڵ خۆی بهێنێت.
· بەهیچ شێوەیەک چەکی پارە نادرێت بە بریکاری کاندید.
· هەر ئه و ڕۆژەی کاندید چەکی پارە وەردەگرێت هەمان ڕۆژ دەتوانێت سەردانی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی/ لقی پێشەوا بەرامبەر هۆتێل چوار چرا لەشاری هەولێر بکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکەی بەشێوەی کاش.
· هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژی دواتر سەرەڕای چەکی ئەو ڕۆژە، چەکی ڕۆژە پشوەکەش دابەشدەکرێت.
· دەرچوی بەرنامەی تواناسازی پێویستە بەپێی زنجیرەکەی و لەو ڕێکەوتەی بۆی دیاريکراوە سەردانی وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنی چەکی پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:
لە ڕێکەوتی (8/4/2018) لە زنجیرەی (1) تاکو (4) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (9/4/2018) لە زنجیرەی (5) تاکو (9) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (10/4/2108) لە زنجیرەی (10) تا (15) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لەڕێکەوتی (11/ 4 /2108) لەزنجیرەی(16) تا (24) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (12/4/2108) لەزنجیرەی (25) تا (32) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (15/4/2108) لەزنجیرەی (33) تا (40) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (16/4/2108) لەزنجیرەی (41) تا (46) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (17/4/2108) لەزنجیرەی (47) تا (49) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.
لە ڕێکەوتی (18/ 4/2108) لەزنجیرەی (50) تا (52) سەردانی ژوری (56) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.[1]
#22-03-2018#