- 23-03-2018
- 22-03-2018
- 21-03-2018
- 20-03-2018
- 19-03-2018
- 18-03-2018
- 17-03-2018
- 16-03-2018
- 15-03-2018
- 14-03-2018
- 13-03-2018
- 12-03-2018
- 11-03-2018
- 10-03-2018
- 09-03-2018
- 08-03-2018
- 07-03-2018
- 06-03-2018
- 05-03-2018
- 04-03-2018
- 03-03-2018
- 02-03-2018
- 01-03-2018
- 28-02-2018
- 27-02-2018
- 26-02-2018
- 25-02-2018
- 24-02-2018
- 23-02-2018
- 22-02-2018
24-03-2018
- 25-03-2018
- 26-03-2018
- 27-03-2018
- 28-03-2018
- 29-03-2018
- 30-03-2018
- 31-03-2018
- 01-04-2018
- 02-04-2018
- 03-04-2018
- 04-04-2018
- 05-04-2018
- 06-04-2018
- 07-04-2018
- 08-04-2018
- 09-04-2018
- 10-04-2018
- 11-04-2018
- 12-04-2018
- 13-04-2018
- 14-04-2018
- 15-04-2018
- 16-04-2018
- 17-04-2018
- 18-04-2018
- 19-04-2018
- 20-04-2018
- 21-04-2018
- 22-04-2018
- 23-04-2018
باکووری کوردستان
- پارێزگاری تورکیا لە
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ، بە پاساوی دۆخی ئەمنی لە 30 ناوچەی سەر بە شاری جۆلەمێرگ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆمیتەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکان بۆ عەفرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمڕۆ سێیەمین بانگەوازیی بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە ڕۆژهەڵات بڵاوکردەوە و وابڕیارە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات چالاکی ئەنجام بدرێت.
[4]
- هێزەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی
سەردەشتسەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و برینداریان کرد.[2]
باشووری کوردستان
- کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکانی
سلێمانیسلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان بەبێ سیستمی پاشەکەوت، لە بایکۆت بەردەوام بوون، لەئێستاشدا تەنیا نەخۆشخانەی شۆڕش دەوامی تیادادەکرێت.
[3]
- وتەبێژی
وەزارەتی گواستنەوەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە لەسەر ئەنجامەندانی گەشتی تورکیا بۆ
فڕۆکەخانەی سلێمانیفڕۆکەخانەی سلێمانی و چاوەڕێی حکومەتی عێراقن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا.[3]
- ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر و تەندروستکار و خانەنشینان لە
هەولێرهەولێر ئەنجومەنی هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە ڕادەگەیەنن و ئاماژە بەوە دەکەن تا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.[3]
-
سەباح عەلی قارەمانسەباح عەلی قارەمان، هەڵسووڕاوی گۆڕان ڕاگەیاند: بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە،
سەرکەوتی کوبەسەرکەوتی کوبە و پاسەوانەکانی لەناو گردەکەی گۆڕان، بە شەق و بۆکس و بە شێوازێکی نەشیاو، بەربوونە گیانم و لووتم تووشی خوێنبەربوون بووە و دەستێکیشم درزی بردووە.
[6]
- دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر پێکهێنرا و سبەی یەکەم خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و بایکۆتی وانە وتنەوە دەستپێدەکەن.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر دەنگۆی بایکۆتی خوێندن لە سنوری هەولێر ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت مامۆستایان بەردەوام دەبن لە وانە وتنەوە.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات، کەرتی تەندروستی کەوتووەتە حاڵەتێکی مەترسیدارەوە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن لە مانگرتن و بایکۆتکردنی دەوام، دەشڵێت، لەوەتەی باکۆتکراوە حەوت هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و کە پێویستییان بەچارەسەر هەبووە.[3]
- هێزە ئەمنییەکانی هەولێر، بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت، ڕێگرییان لە ئەنجامدانی چالاکیی کرد بۆ پشتگیریی گەلی عەفرین.[4]
- لە دژی دەستدرێژی و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد و ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی، لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و داواکرا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێتە دەنگ.[4]
- کاتژمێر 10ی ئەمشەو، بۆمبیکی لکێنراو لەژێر ئۆتۆمبێڵێک تەقیوەتەوە و ژمارەیەک برینداری لیکەوتووەتەوە.[4]
باشووری کوردستان، چالاکییەکان بۆ کۆمەڵکوژیی عەفرین بە پێی کات و شوێن بەم شێوەیەن:
- شاری
هەولێرهەولێر، شوێن: پردی کەرکووک، بەردەم قونسوڵخانەی ئەڵمانیا، کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ.
- پێنجوێن، شوێن: بەردەم هەیکەلەکە، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ.
- شاری سلێمانی، دوو چالاکی بەڕێوەدەچێت، چالاکی یەکەم، شوێن: ئەمنەسوورەکە کاتژمێر 3:30ی خولەک لێدوانی ڕۆژنامەوانیی. چالاکی دووەم لە سەهۆڵەکە، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ، خۆپیشاندان.
-
دەربەندیخاندەربەندیخان، شوێن: گەراجی بانیخێڵان، کاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆ.
- ڕانیە، شوێن: بەردەم باخی گشتی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ.
-
سەید سادقسەید سادق، شوێن: سەر پردی ناوبازاڕ، کاتژمێر 3:30خولەکی پاشنیوەڕۆ.
-
کەلارکەلار، شوێن: فلکەی ئاوارەکان، کاتژمێر3ی پاشنیوەڕۆ.[4]
رۆژئاوای کوردستان❞شەڕڤانان لە عەفرین چالاکییان دژی چەتەکانی سەر بە سوپای تورک ئەنجامداوە و 19 چەتەیان کوشت
- هاوڵاتیانی عەفرین کە پاش داگیرکاریی سوپای تورک، چەتەکانی نوسرە، قاعیدە و داعش چوونە
شەهباشەهبا، لەو ناوچەیەدا شارێک لە چادر دروست دەکەن.[4]
- سوپای تورکیا لە سنووری عامودێ لە کانتۆنی
قامیشلۆقامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، هاووڵاتییەکیان کردە ئامانج و گوللەبارانیان کرد.[2]
- دەیان هەزار هاوڵاتی لە هەموو پێکهاتەکانی کانتۆنی گرێسپی، ئەمڕۆ دەڕژێنە مەیدانی نەورۆز لە گوندی کۆپرلیک و دژی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک گرددەبنەوە.[4]
- وتەبێژی یەپەگە لە عەفرین ڕایگەیاند، شەڕڤانان لە عەفرین چالاکییان دژی چەتەکانی سەر بە سوپای تورک ئەنجامداوە و 19 چەتەیان کوشتووە و 4 ئۆتۆمبێلی سەربازییشیان تێکشکاندووە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- ڕۆژی جیهانی بۆ پشتیوانیی
عەفرینعەفرین.
[1]
- لە ڕۆژی جیهانیی عەفریندا، لە 36 گەورە شار و دەیان شارۆچکەی وڵاتانی سەرتاسەری جیهان خۆپیشاندان بەڕێوەچوون و کورد و هاوڵاتیانی ئەوڵاتانەش بەشداری چالاکییەکان بوون و سەرکۆنەی هێرش و داگیرکاریی تورکیایان بۆ سەر عەفرین کرد.[2]
- کریس ستیفن، پەرلەمانتاری پارتی نیشتیمانی سکۆتلاند دەڵێ وەکو ئەندامانی پەرلەمان بەردەوام دەبین لە وروژاندنی کێشەکانی عەفرین و کوبانێ و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵک و سڕینەوە و لەناوبردنی هاووڵاتیان. ئەمە بە تەواوەتی جێگەی قبوڵ نییە، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە لەجیاتی کوردەکان، نەک تەنها لە گڵاسگۆ و سکۆتلاند، بەڵکو لە هەموو بەریتانیادا.
[5]
- لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ، کۆشکی ئەلیزی ڕایگەیاند: ئیمانویل ماکرون، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا نیگەرانی خۆی بە ڕەجەب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕاگەیاندوە سەبارەت بەو دۆخە مرۆییەی لە شاری عەفریندا دەگورزەریت.[2]
- سایتی (دەبکا فایل)ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پلانەکان خێرا دەکرێن بۆ گواستنەوەی بنکەی ئەنچەرلیکی ئەمریکا لە باشوری تورکیاوە بۆ یۆنان کە گەورەترین بنکەی ئاسمانیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان