دواڕۆژ، #ڕێبین حەسەن#
لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا و تاوەکو ڕۆژی هەینی، لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە، زیاتر لە 11 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە شەش هەزار گەشتیاریش لەهەرێمەوە سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.
له ئامارێکی بنکەی نشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، کە وێنەیەکی دراوەتە دواڕۆژ، هاتووە بەهۆی هاتنی پشووەکانی جەژنی نەورۆزەوە لەرێکەوتی (3/14 بۆ 2018/3/23) لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ئاماری هاتنی گەشتیارانی ئێرانی و کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خاکی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە 11 هەزار و 994 گەشتیار.
هەر بەپێی ئەو ئامارە لەو ماوەیەشدا چوونی گەشتیاران لەهەرێمەوە بۆ ئێران لەرێگای دەروازی نێودەوڵەتی باشماخەوە بریتی بووە لە 6928 گەشتیار.
ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بۆ دواڕۆژ وتی لە نەرۆزی ئەمساڵدا بە بڕیارێکی نوێی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پارەیەی وەک ڕسومات کە لەساڵانی ڕابردوو لەکاتی هاتنی گەشتیاراندا وەردەگیرا، وەرنەگیراوە.
وتيشی، تا سەرەتای مانگی داهاتوو هیچ پارەیەک وەک ڕسومات لە گەشتیارانی بیانی لە مەرزە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم وەرناگیرێت.[1]
#24-03-2018#