رۆژنامەنووس #سەباح عەلی قارەمان# لەلایەن بەرپرسێکی حزبیەوە لەناو گردی زەرگەتەدا لیپی دەدرێت و سووکایەتی پێ دەکرێت..
پاش ئەوەی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی شاری سلێمانی نیگەرانییان گەیاندو پەیوەندییان پێوە کردین بەرامبەر بە لێدان و سووکایەتی پێکردنی هاوپیشەیەکیان بەناوی سەباح عەلی قارەمان گوایە لەلایەن بەرپرسێکی حزبیەوە لێیدراوە..
داوای بەدوادا چوونیان لێکردین لەو مەسەلەیەدا..
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش بەدواداچوونی کردوو پەیوەندی بە ناوبراوەوە کرد، دەرکەوت ڕاستە کە لەلایەن بەرپرسێکی حزبیەوە بەدەستی خۆی لێیداوەو پاشان پاسەوانەکانیشی لێیان داوەو سووکایەتیان پێکردوە تەنها لەسەر ئەوەی نووسینێکی بڵاوکردوەتەوە..
ئێمە تەواو نیگەرانین لەدووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتانەو داواکارین ڕۆژنامەنووسان دەست لە مافی خۆیان هەڵنەگرن و سکاڵای یاسایی تۆماربکەن لەم حاڵەتە هاوشێوانەدا تاوەکو هیچ بەرپرسێک و هیچ دەسەڵاتێک نەتوانێت شکۆی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بشکێنێت..
ئێمە لە لقی سلێمانی پاڵپشتی یاساییو داراییتان بۆ دابین دەکەین تا بەدەستهێنانەوەی مافی خوراوتان، تەنها دەمانەوێت ئێوەش لەچوارچێوەی یاسای ڕۆژنامەوانیدا ئەرک و کارەکانی خۆتان ڕاپەرێنن، ئەوسا ڕێگا نادەین هیچ کەسێک خاوەنی هەر پلەو پۆستێک بێت، هەڵگری هەر دروشمێکی زل و قەبەش بێت سووکایەتی بە میدیاکارانمان بکات..
نا بۆ لێدان و سوکایەتی پێکردنی میدیاکاران
بەڵێ بۆ ئازادی وتن و ڕەخنەی بنیات نەرانە
لقی ساێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
#24-03-2018#