ناو: ڕێبوار
ناوی باوک: تەها مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ناوی تەواو ڕێبوار تەها مستەفا ئەحمەد.
ساڵی 1982 لە گەڕەکی #ئازادی# شاری کەرکووک لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دبلۆمی کارگێرى و یاسایە لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.
لە دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق تا ساڵی 2014 کاری کردووە لە پرسی ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.
ڕێبوار تەها لە لێکەوتەکانی دوای ڕیفڕاندۆم و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە پاراستنی ماڵ و گیانی کوردانی کەرکووک و شارەکەی بەجێ نەهێشت.
لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.
هەروەها جێگری نووسینەوەی پەیرەوەی ناوخۆی پەڕڵەمانی ئێراق بووە.
لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەڕڵەمانی ئێراقدا، داکۆکیکاری سەرسەختی پرس و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک بووە.
لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجوومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
بەشداربووە لە چەندین کۆڕ و کۆبووبوونەوەی سیاسی و خوول و وۆرکشۆپی تایبەت بە کارگێڕی و کاروباری پەڕڵەمانی لە دەرەوەی وڵات.
لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێ.
لە ساڵی لە ڕۆژی #12-08-2024# وەکوو پارێزگاری کەرکووک دیاریکرا. [1]