ئەمرۆ 25 ی ئازاری 2018 لە بەشێک لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گردبونەوه و خۆپیشاندان و مانگرتن ئەنجامدار لەلایەن مامۆستایان و پزیشکان و بەشیک لەموچە خۆران بۆ داوا کردنی هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچه و دابەش کردنی موچە لەکاتی خۆی مانگانه و بۆ ئه و مەبەستەش هەر لەکاتی دەست پێکردنی خۆپیشاندانەکان تیمەکانی دەستە لەشارو شارۆچکەکان ڕاسپێردران بۆ چاودێری کردنی بارودۆخەکه و بەدوا داچون بۆ پێشیلکاریەکان بۆیە لەسەر خۆپیشاندانەکان و ڕەوشەکە بەگشتی ئه و خاڵانە دەخەینە ڕوو.
1) وەک پێشوتر ئاماژەمان کردبوو لەپەیامەکانی دەستە کە موچە مافێکی ڕەواو یاسایی موچە خۆرانه و لەبەرامبەر ئه و ئەرکەی فەرمانبەر ئەنجامی دەدات و نابێت بەهیچ شێوه و پاساوێک نەدرێت یان دوا بخرێت یان پاشەکەوت بکرێت وە ئەگەر ئه و کارەش کرا پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بە پاشەکەوت و دوا کەوتن بێت و ئه و مافە بگەڕێتەوە بۆ موچە خۆران و موچە پاشەکەوت کراوەکانیش لەهەژمارێکی بانکی دابنرێت.
2) داوا کردنی ماف بەشێوازو ڕێکاری مەدەنی و یاسایی و دوور لە ئاژاوه و تێکدان کارێکی شارستانی و ئاساییه و ڕێگە پێدراوه و دەبێت ڕێزی لێ بگیرێ و حکومەت و لایەنی پەیوەندیداریش بەدەنگ داواکاری خۆپیشاندەرانەوە بچێت، وە خۆپیشاندەران دووربن لە هەڵگرتنی هەر دروشمێکی تائیفی و ئایینی و سیاسی و لەهەمان کات ناکرێت هیچ کەس و هێزو لایەنێکی سیاسی دەنگی ناڕەزایی خۆپیشاندەران هەڵقۆزێتەوه و بەلاڕێیدا ببات وەک بەشێک لەبانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری بێنێت کە نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
3) وێڕای دەست خۆشیمان بۆ هێزەکانی پۆلیسی چالاکی مەدەنی و دەزگاکانی تری پۆلیس کە بە شێوەیەکی گشتی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان هاوکار بون و بەشێوەیەکی مەدەنی مامەڵەیان کردووە لەگەڵ خۆپیشاندەران بەڵام بەداخەوە له هەندێ شوێن بەهۆی فیشەکی پلاستیکی و غازی فرمێسک ڕژێنەوە چەند خۆپیشاندەرێک برینداربونە وکەسانێکی چەکدار بەجلی مەدەنی هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و سوکایەتیان بەخۆپیشاندەران کردووه، ئەوەش تەواو پێچەوانەی یاساو مافەکانی مرۆڤه و پێویستە ئه و کەسانە بدرێنە دادگاو ناسنامەیان دیاری بکرێت و ڕێگە نەدرێت جگە لەپۆلیسی چالاکی مەدەنی و بەجلی فەرمی یەوە کەسی تر بەناوی دەزگای ئەمنیەوە بچێتە ناو خۆپیشاندەران.
4) بەداخەوەین لەهەندئ ناوچە پێشیلکاری زەق بەرامبەر چەند ڕۆژنامەنوس و پەیامنێرو وێنەگری هەندێ کەناڵ کراوە دەست گیراوە بەسەر کامیراو کەل وپەلەکانیان، دوپاتی دەکەینەوە دەبێت ڕێز لە کاری ڕۆژنامەوانی بگیرێت و نابێت ڕۆژنامەنوسان چ خۆیان چ لەلایەنی بەرامبەرەوە بکرێن وببنە بەشێک لە خۆپیشاندەرو شیکەرەوەی ڕووداوەکان بەڵکو ئەرکی ڕۆژنامەنوسان بریتی یە لەڕوماڵ و گواستنەوەی ڕووداوەکان بەبێ لایەنی و ڕاستگۆیی.
5) سەبارەت بەهۆکاری خۆپیشاندانەکان، ئێمە لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دوپاتی ئەوە دەکەینەوە کە چینی موچە خۆران لەقۆناغێکی سەختی ژیان دان و بەتایبەت هەردوو سێکتەری پەروەرده و تەندروستی کە بەکۆڵەگەی حوکمڕانی سەرکەوتوو دادەنرێت و ناکرێت ماف و داواکاریەکانیان بەهەند وەرنەگیرێ، ئەمە جگە لەوەی مافی موچەخۆرانە بەگشتی کە داوای مافی خۆیان دەکەن، پێویستە حکومەتی هەرێم هەرچی زووە چارەسەری کێشەی موچە بکات و کۆتایی بەسیستەمی پاشەکەوت بهێنێت، هەر ڕێکەوتنێکی ئەنجام داوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی پێویستە بە ڕوونی و شەفافی بێت لە پەرلەمانی کوردستان بۆ هاوڵاتیانی ڕوون بکەنەوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
#25-03-2018#