$باکووری کوردستان$
- بە هۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە 37 گوند وگوندەڵۆک-ی ناوچەی لیجە وهێنێ-ی سەر بە #ئامەد#، قەدەغەی هاتووچو ڕاگەێندرا.[3]
- هاوسەرۆکی #هەدەپە# داوای لە حکومەتی تورکیا کرد، عەفرین ڕادەستی خەڵکەکەی بکاتەوە و سوپای سوریای ئازاد و پاشماوەکانی داعش لەگەڵ خۆی بەرێت و شارەکە چۆڵبکات.[1]
$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندان لە شاری #هەولێر# دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەرێک لە ناو خۆپیشاندانەکەوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنرا و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵیش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا.[1]
- سەرچاوەکان باس لە گرتنی دەیان خۆپیشاندەر دەکەن لە سنووری بادینان و 6 کەسیش برینداربوون.[4]=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شیلادزێ 27-03-2018=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/147676.mp4=KTML_Embed_End=
- هاوشێوەی مامۆستایان و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کە بایکۆتی دەوامیان کردووە مامۆستایان و فەرمانبەرانی #زانکۆی هەڵەبجە#ش بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند.[1]
- لە #سلێمانی#ش لەبەردەم دادگا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.[4]
- لە #ڕانیە# و #کەلار#یش مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.[4]
- ئەمڕۆ جارێکی تر فڕۆکەکانی سوپای تورک بەشێک لە گوندەکانی نێوە و ڕێکان-یان لە بادینان بۆردوومان کردەوە. بۆردوومانەکە گوندەکانی سارکێ و بێزەلێ و کۆکەرێ و شانکێ-یان کردوەتە ئامانج. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک پردی شانکێ-یان تەقاندوەتەوە، کە چەندین گوند پێکەوە گرێدەدات، بەهۆی وێرانکردنی پردەکەوە، ڕێگەی نێوان ئه و گوندانە داخراوە. [5]
- شەوی ڕابردوو چەکدارانی #داعش# هەڵیانکوتایە سەر دوو گوند لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە (#جەلەولا#) و موختاری هەردوو گوندەکەیان کوشت.[2]
- لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی خۆرئاوای هەولێر دایک و کوڕێکی کوردی شەبەک لە ماڵەکەی خۆیان بە چەقۆ کوژران.[1]
- داواکاری گشتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سکاڵای یاسایی دژی ئەوانە تۆماردەکات کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایە دەستدرێژیان کردەسەر خۆپیشاندەران.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ: ژمارەیەک لە پارێزەران و کەسوکاری خۆپیشاندەران لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای ئازادکردنی ئه و کەسانە دەکەن کە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندەنەکەی هەولێر دەستگیر کراون.[1]
- هێزێکی گەورەی عێراق گەیشتە #شنگال# و لە سنووری باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان جێگیرکرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە تەقینەوێکدا لە ناوەندی شاری #عەفرین# بەدەیان سەربازی سوپای تورکیا کوژران.[3]
- لە چالاکیێکی شەڕڤانانی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە عەفرین 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین و دژ بە هێرشەکانی تورکیا و بیدەنگی ئەوروپا لە بەرامبەریان، خۆپیشاندانی مەزنی جەماوەری ڕێکخرا.[3]
- ڕێکخراوی گەنجانی پارتی سۆسیالدیموکرات (باڵی ئۆپۆزسیۆنی نێو پارتەکە) و ڕێکخراوی گەنجانی سۆسیالیستی ئەڵمانیا - دی فالکەن (نزیکی هەمان پارتن) لەگەڵ ڕێکخراوی بەهاری سووری لە تاڕاوگە (تەبەنی ئەلسەورە)، ڕێکخراوی تەندروستیی ئینتەرناسیۆنال، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردانی ئەڵمانیا - ناڤدەم و ڕێکخراوی جڤاکی ئازاد نامەیەکی هاوبەشی کراوەیان ئاراستەی هایکۆ ماس، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد. ئه و ڕێکخراوانە داوا دەکەن حکوومەتی ئەڵمانیا لە بەرانبەر سیاسەتەکانی تورکیا دژی کورد هەڵوێستیان هەبێت.[3]
- لە ڕەقەی ڕزگارکراو، کۆنگرەی دامەزرانی حزبی سوریای داهاتوو بە ئامادەبوونی سیاسەتمەدارانی کورد، عەرەب، سوریانی و ڕێشسپییەکانی عەشیرتەکانی باکوری کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا ئەنجومەن و سەرۆک بۆ پارتەکە هەڵبژێردران.[5]