دەزگای ئاماری تورکیا ڕایگەیاند لە ساڵی 2017دا ئابووری تورکیا بە ڕێژەی 7.4% گەشەی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئازار، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، بە پێی ئامارەکان بە بەراورد بە ساڵی 2016، لەساڵی 2017دا ئابووری وڵاتەکە بە ڕێژەی 19% گەشەی کردووه و بەهای گەشەکردنەکە دەگاتە سێ ترلیۆن و 104 ملیار و 907 ملیۆن لیرە.
ئامارەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە کە چالاکییەکانی کەرتی کشتوکاڵ لە تورکیادا لە ساڵی 2017 بە ڕێژەی 4.7%، کەرتی پیشەسازی بە ڕێژەی 9,2% کەرتی وەبەرهێنان 8,9%، کەرتی بازرگانی بە ڕێژەی 10.7% زیادی کردووە.
وەرگێڕانی: پەیام زاهیر [1]
#29-03-2018#