بەڕێزان: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی
لە بەیاننامەی ڕۆژی 24 3-2018 دا ئاماژەمان بەوەکردووە، کەماوەی سێ ساڵە مامۆستایانی زانکۆ پێشمەرگەئاسا ئەرکی خۆیان جێبەجێکردووە و هۆڵەکانی خوێندنیان چۆڵنەکردووە، لەگەڵ ئەوەی کە ئەوان زەرەرمەندترین چینی سیستەمی مووچە بوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەبەردەوامی جەختمان لە داواکارییەکان کردووەتەوەبە بەیاننامە و خۆپیشاندان، سەرجەم ڕێگە مەدەنییەکانمان بەکارهێنا، لەدوا بەیاننامەشدا داوای بەپەلەی چاککردنی ژیانی مامۆستایان و سەرجەم چینەکانمان کرد، چونکە سنووری دانەبەخۆداگرتن لە ڕادە دەرچووە و سنوری تێپەڕاندووە.
لەم ماوەی سێ ساڵەدا کە ئێمە نوێنەر بووین، زانکۆ بەبارودۆخێکی ئێجگار قورسی ئابووریدا تێپەڕبووە، مامەلەکردن و خۆگونجاندن لەگەڵ قەیراندا ئاساننەبوو، بۆ چینێک تەنیا و تەنیا دەرامەتی مووچەکەیەتی، چونکە ئەم چینە هێندە وابەستەی پسپۆڕی و ئەرکەکەیەتی بەهیچ جۆرێک نەیتواوە دەست بۆ کارێکی دیکە ببات، هەربۆیە بەبەردەوامی ئەمانەمان بە لایەن پەیوەندیدارەکان گەیاندوە لەحیزب و حکومەت.
ئەم چینە هەمیشە وەک ڕایەری کۆمەڵ وێنادەکرێن، هەمیشە هەستیان بە بەرپرسیارێتی کردووە، بەڵام بەداخەوە هێندەی دڵسۆزی و هەستکردن بەبەرپرسیارێتی ئەوان زۆرجار هەست بەخەمساردی لایەنی پەیوەندیدار کراوە. ئەم گۆرانکارییانەی کەئێستا لە مووچەدا کراوە لەگەڵ ویستیی مامۆستیاندا یەکانگیرنابێتە، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمەکەمان دەکرد، بەڵام بەهەنگاوێکی باشی دەزانین بۆ کۆتاییەکی تەواوی سستمەکە، بۆیە داواکارین:
1. بەزووترین کات سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵبوەشێنرێتەوە، میچێکی زەمەنی بۆ دابنرێت.
2. هەنگاوی سیستەمی نوێی مووچە بە پراکتیک بکرێت، بەزووترین کات لیستی نوێی مووچە بەم سیستەمە ڕابگەیەنرێت، بۆ ئەوەی متمانە بۆ خەڵک بگەڕێتەوە.
3. مووچەخۆران دڵنیابکرێنەوە بەوەی کە پاشەکەوتەکەیان نافەوتێت و لە ئەژمارێکی بانکیدا هەڵگیرێت و میکانیزمێک بۆ دانەوەی دەستنیشانبکرێت.
لە کۆتاییدا، زۆر سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین کە هێندە پشوودرێژبوون و بەردەوامبوون لە کارەکانیاندا، هەر بەو گیانەش ئەم چەند هەفتەیەی کەماوە بەردەوامدەبین لە ئەرکەکانمان و خوێندکاران نائومێد ناکەین.
نوێنەرایەتی مامۆستایانی #زانکۆی سلێمانی#
#29-03-2018#