$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا تورکییەکان بڵاویانکردەوە، گەریلاکانی #هەپەگە# لە شارۆچکەی دیهێی سەربە #سێرت# لە باکوری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا، میدیا تورکییەکانیش ئاشکرایان کردووە، کە پێنج سەرباز کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.[2]
- لە پارێزگای ئیدیر، پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی به ستوونی ڕووناکی سەر شەقامە گشتییەکاندا کێشا، و بەهۆیەوە وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 17 کەس گیانی لەدەستدا و 36 کەس برینداربوون.[3]
- لە ئەدەنا-ی باکووری کوردستان، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و 35 هاووڵاتی دەسبەسەر کرد. لە ناو گیراوەکاندا مندالێک و 5 ژن هەیە.[4]
- سوپای تورک لە چیای جودیی سەربە #شرناخ# ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکرد.[1]
- #عوسمان بایدەمیر#، پەرلەمانتاری #هەدەپە# لە بازنەی ڕووها، ڕایگەیاند، کە ئەوان وەکو هەدەپە لەگەڵ چارەسەری کێشەکانی کوردن لە باکووری کوردستان لەڕێگەی دانوستاندن و گفتوگۆ، ڕەخنەش لە حکومەتی تورکیا دەگرێت کە ئێستا ئەوان دانوستاندنیان ناوێت و لێی دووردەکەونەوە. جەختیشدەکاتەوە کە تورکیا ڕۆڵی لە تێکچوونی ڕەوشی کەرکووک و، چوونی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ شارەکە هەبووە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شارۆچکەی #سۆران# بەناوی #ئەحمەد ئێرانی# بە دەستڕێژی گەللە کوژرا.[1]
- هێزە سەربازیەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری #بانە#ی سەربە پارێزگای سنە تەقەیان لە کۆڵبەرێکی گەنج کرد و بە سەختی برینداریان کرد.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی باس لەوەدەکات کە ڕەشەبا لە #سلێمانی# چادرەکانیانی تێکداوە، بەڵام چاکیان کردوونەتەوە، دەشڵێت تا سیستمی پاشەکەوت بمێنێت بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان.[2]
- بەهۆی قوڕولیتە و هاتنەخوارەوەی کەرتە شاخێکی گەورە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ، ڕێگای سەرەکی #چۆمان# و دەروازەی نێودەوڵەتی #حاجی ئۆمەران# داخراوە و بەوهۆیەوەش دەیان ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.[2]
- لە بەردەم دادگای سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان بەڕێوەچوو و شەقامی سەرەکی ڕۆشتن بەرەو شارەکەیان داخست.[2]
- پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی ئەندامەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئەحمەد ئێرانیی کوشت، کوڕەکەی خۆی بووە.[3]
- کۆچی دوایی نووسەر و مافناس #مستەفا عەسکەری#.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# ئاشکرایکرد، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە شارۆچکەی #بلبلێ#-ی سەر بە #عەفرین#، تانکێکی سوپای تورکیان تێکشکاندووە و 4 سەربازیشیان کوشتووە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کاردانەوەی کۆبوونەوەکەی شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، نێوەندگیری فەرەنسا بۆ هەسەدە قبوڵناکەن.[3]
- سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ڕێگەنادەن شنگال ببێتە جێگرەوەی قەندیل بۆ پەکەکە، ئامادەکارییان بۆ ئۆپەراسیۆن کردووە و شەوێک لەناکاو بەسەریاندا دەدەین.[3]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە سوپای تورکیا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دروستکردنی سێ بنکەی سەربازیی لە باکووری عێراقدا، ئامێرەکانی کارکردن سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکانن بۆ دروستکردنی ڕێگای قیرتاوکراو بۆ گرێدانی بنکە سەربازییە پێشووەکان لەگەڵ ئه و بنکە سەربازییانەی بەنیازی دروستکردنیانن. هەروەها گرێدانی ڕێگاکان بە تورکیا بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هێزەکانیان.[3]
- جێگری سەرۆک وەزیران و وتەبێژی حکومەتی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، فەرەنسا دەبێتە ئامانجی تورکیا ئەگەر بێت و بەردەوامبێت لە پشتیوانیکردنی تیرۆریستان.[2]