مامۆستایانی ئایینی بەڕێز سڵاوی خواتان لێبێت، وێڕای پشتیوانی بۆ داوا ڕەواکانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم، داوا دەکەین لە پەراوێزی تەوەرەکانی وتاری هەینی ئەم هەفتەیە دەستخۆشی و پاڵپشتی لە حکومەتی هەرێم بکەن کە بەپیر داوا ڕەواکانی مووچەخۆران هاتن و ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی کەمکردەوە، داواش لە حکومەتی هەرێم بکرێت کە پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێ و کۆتایی بێت.
لێژنەی بۆردی #وەزارەتی ئەوقاف#
#29-03-2018#