ئەیوب #قادر زیرەک#
(ئەیوب) کوڕە گەورەی هونەرمەندی کۆچکردو (قادر زیرەک)ە، ولەساڵی (1970)دا، لە گوندی (#بێرکۆت#) لە دایکبووە.
لەساڵی (1974)دا، لەگەڵ دایک و باوک خوشکێکی بچوکی پەیوەندیان بەشۆرش کردوە، لەدەستپێکی شۆرشەکە ڕژێمی بەعس شارۆچکەی #چۆمان# بە فرۆکەی جەنگییەکانی زۆربەسەختی بۆردومان دەکا و ماڵی هونەرمەند قادر زیرەکی هونەرمەند لەگەڵ بۆردومانەکە بەتەواوی وێران دەبێ و لەکاتی بۆردومانەکەدا (قادر زیرەک و ئەیبوب)ی کوڕی لە ماڵ نابن و دایکی ئەیوب وکە ناوی(نەسرین) بووە لە هەمانکاتیشدا دووگیان دەبێ و لەگەڵ کچەکەیان شەهید دەبن.
دوای تێکچوونی شۆرش لە (6)ی ئاداری ساڵی (1975)دا، (قادر زیرەک و ئەیوب)ی کوڕی دەگەڕێنەوە گوندی (بێرکۆت) نزیک شاری #هەولێر# و بەماوەیەک دواتر (قادر زیرەک) ژنێکی تردەهێنێتەوە.
ئەیوب کە لەگەڵ باوکی دەگەرێنەوە گوندی بێرکۆت تەمەنی (5)ساڵان دەبێ و لەسەرەتا دایکی قادرزیرەک سەرپەرشتی دەکات و دوای ژن هێنانی باوکی واتا ژنی دووەمی قادر زیرەک ئەیوب لەسەر دەستی دایکی دووەمی پەروەردە و گەورە دەکرێت.
لەڕاپەرینی مانگی ئاداری ساڵی (1991)دا، کەڕاپەرینی شاری هەولێر لەڕۆژی (11)ی ئاداری هەمان ساڵدا، سەرهەڵدەدات، ئەیوب لە تەمەنی (21) ساڵاندا دەبێ و لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە چەکی پێشمەرگایەتی دەخاتە شانی وچ لەڕاپەرینی (هەولێر) و دواتر لە ئازادی شاری (#کەرکووک#)دا بەشداری دەکات.
لەڕۆژی (31)ی مانگی سێی ساڵی (1991)دا، دەستپێکی کۆڕەوی خەڵکی شاری هەولێر و کەرکووک و دەوروبەری لە (بازگەی شاوێس) مەفرەزەیەک پێشمەرگە لەگەل هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسی فاشستدا قارەمانانە دەجەنگن و لەدەرئەنجامدا هەرهەمووپێشمەرگەکان دوو ئۆتۆمۆبیل دەبن گشتیان شەهید دەبن و تەنیا یەک پێشمەرگە نەبێ کە ناوی (حەکیم عوسمان)ە، برینداردەبێ و تاکو ئێستاکەش لە ژیاندا ماوە.
شەهید خەسرۆ کاوانی ئامیر هێزی کاوانییان بوو لە شەقڵاوە، لە ئازادی شاری کەرکووکدا..کوڵڵە هاوەنێکی ڕژێمی بەعسی فاشستی بەردەکەوێت و تەنیا پارچەیەک لەجەستەکەیان هێنابۆوە بۆ هەولێرولە کاوانیان لەشەقڵاوە بەخاکیان سپاردبوو.
ئەیوبی قارەمان و شەهید چوارەمین شەهیدی خانەوادەی قادر زیرەکی هونەرمەندی کۆچکردوە.
درود بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی ئەیوبی شەهید وهاوسەنگەرەکانی و ئومێدەکەم هەردەم ئارامگەکەیان چراخان بێت.[1]