بەڕێز جەنابی کاک #مەسعود بارزانی#
بەڕێز جەنابی کاک #نێچیرڤان بارزانی#
بەڕێزان کاک بارز، کاک یوسف، کاک عەباس، کاک ڕەوان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی دڵتەزێن و کتوپڕی، کۆچی دوایی کاک (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێزو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم
بەداخەوە، هەرچەندە ئاشنایی تەواومان نەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو کاک (دلۆڤان بارزانی)، بەڵام وەک ئەوەی لای هەمووان ئاشکرایە، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی خۆشەویست و خەمخۆری میللەتەکەی بوو. هەمیشە ڕۆڵی ئاشتەوایی بینیوە لەئاست پرسە هەستیارەکاندا، ئەم خەسڵەتە جوانانەش ئاساییە لەخودی کاک دلۆڤان-دا کۆ ببێتەوە، چونکە ئه و کوڕی شەهید ئیدریس بارزانی نەمرە، کە لەگەڵ باوکم، هەڤاڵ مام جەلال، دۆستایەتی وپەیوەندیەکی توندوتۆڵی نەتەوایەتییان هەبوو، هەروەک ئاشکراشە کە خوالێخۆشبوو، لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕی گەلەکەمان بوو، لەپێناو مافە ڕەواکانی قوربانیەکی زۆریان داوه و ئێستاش تەرمی خوالێخۆشبوو لەپاڵ هەزارەها شەهیدی بنەماڵەکەی بەخاک دەسپێردرێت
لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێوه و کەسوکاری ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#03-04-2018#