سەرچاوەیەکی ئەڵمانی لەرێگەی دەزگای هەواڵگیری وڵاتەکەی زیانەکانی سوپای تورکیای لەهێرشەکانی سەر کانتۆنی #عەفرین# لەرۆژئاوای کوردستان ئاشکراکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی الدیاری لوبانی، سوپای تورکیا لەهێرشی سەر عفرین پێشبینی کردووە، کە شەڕێکی ئاسان دەبێت و لەماوەی هەفتەیە دەتوانێت ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکات.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، کە سوودی لەزانیارییەکانی سەرچاوە ئەڵمانییەکە وەرگرتووە، بەڵام سوپای تورکیا لەهێرشەکە ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توندی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بووەتەوەو بەو هۆیەوە زیانی زۆری بەرکەتووە.
لەراپۆرتەکە ئەوە ئاشکراکراوە، کە چەکی بەهێزی دەست شەرڤانان، موچەکی جۆری تاوی ئەمریکییەکە، کە لەشەڕەکاندا زیانی زۆری بەسوپای تورکیا گەیاندووە، بەتایبەتی زیان بۆ سەر تانک و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە لەو شەڕانەدا 1500 سەربازو فەرماندەی سوپای تورکیا کوژراون، ئەمە جگە لەبرینداربوونی هەزاران سەربازی تری سوپای تورکیا لەعفرین.
هەروەها 80 تانکی زرێپۆشی ئەڵمانی و چەندین مودەرەعەو ئۆتۆمبیلی سەربازی سوپای تورکیا لەشەڕەکانی عفرین بەتەواوی تێکشکاون و هیچ پاشماوەیەکیان نەماوە.
سوپای تورکیا لەچەند مانگی ڕابردوو هێرشی سەر عفرینی ئەنجامداو شەڕەکەش ماوەیەکی زۆری خایاند، کە تائێستاش بەردەوامی هەیەو ڕۆژانە زیان لەسوپای تورکیا دەدرێت.[1]
#04-04-2018#